کوردستان میدیا: مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە بڕیارێکدا گەمارۆی ئابووریی نوێی دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لێژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى مەجلیسی نوێنه‌رانى ئا‌مریكا، پڕۆژه یاسای سه‌پاندنى سزاى نوێى بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران په‌سه‌ند كرد.
ئەو بڕیارەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ ترا‌مپ سەرکۆماری ئامریکا ستراتیژیى نوێی خۆی دژی تاران ئاشكرا بكات و ئەگەری ئەوە هەیە کە كۆمه‌ڵێك سزای نوێ بۆ تاران، دیا‌ری بكات.
لەو بارەیەوە ماڵپه‌رى سكاى نیوز بڵاوی كردو‌وەتەوه، كۆنگریسى ئا‌مریكا، كۆمه‌ڵێک سزاى له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه مووشه‌كییه‌كەی ئێران ده‌ركردووە.
پێشتریش ترا‌مپ له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا هێرشی كردبووه سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و به زۆر خراپ وه‌سفی كردبوو، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ڕایگه‌یاند، كه زریانێک به‌ڕێوه‌یه و ئەوەش ئاماژه‌یه‌که بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ڕێژیمی ئێران.
بەپێی دوایین هەواڵەکان بڕیارە کە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە لایەن ئامریکاوە لە لیستی تێرۆردا ناوی تۆمار بکرێت.
دەوڵەتی ترا‌مپ وەک بەشێک لە ستراتیژیی نوێی خۆی دژی ئێران، دەیهەوێت سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت و گەمارۆ بخاتە سەری.
هەر لەمبارەوە فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم، پاسداری تێرۆریست محه‌ممه‌د عەلی جه‌عفه‌رى، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ستراتيژیى سپاى پاسداران وتوویەتی: ئه‌گه‌ر واشنگتۆن ياساى سزادان له دژى ئێران كارا بكات، پێويسته هێزه‌كانى بە مەودای ٢٠٠٠ كيلۆمێتر له ئێران دوور بخاته‌وه، كه ئه‌و مه‌ودايه، مه‌وداى گه‌يشتنى مووشه‌كه‌كانى ئێران بە بنکە نیزامییەکانی ئامریکایە.
لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕێژیمی ئێران وەک یەکەم پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا ناسێنراوە.