کوردستان میدیا: سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ لێدانی بنکە و بارەگاکانی ئامریکا، واشەنگتۆن سپای پاسدارانی خستە لیستەی تەحریمەوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی ئۆکتۆبر ڕایگەیاند ناوی سپای پاسدارانی بەهۆی پشتیوانی کردن لە تێرۆر خستۆتە لیستی تەحریمەکانەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان تەحریمە نوێیەکانی بەدژی سپا ٤ دامەزراوەی سەرەکی لەخۆ دەگرێ کە یەکێکیان کۆمپانیایەکی چینییە.
دانڵد ترامپیش لە کاتی ئاشکراکردنی ستراتێژی نوێی خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەستی وەزارەتی خەزێنەداری لەمەڕ تەحریمی زیاتر و گوشارهێنانی زیاتر بۆ سەر سپای پاسداران ئاوەڵا کرد.
ئەم دژکردەوە نوێیەی ئامریکاش لە کاتێکدایە کە پاسداری تێرۆریست محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سپای تێرۆریستی پاسداران چەند ڕۆژ پیش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ئامریکا تەحریمی نوێ بخاتە سەر سپا دەبێ هەموو پایگاکانی خۆی تا قووڵایی ٢ هەزار کیلۆمێتر چۆڵ بکات تاکوو نەبنە ئامانجی مووشەکەکانی سپا.
ناوبراو لە درێژەی هەڕەشەکانیدا ڕایشیگەیاندبوو؛ ئەگەر ئامریکا تەحریمی نوێ بخاتە سەرمان ئێمه، چۆن مامهڵهمان لهگهڵ داعش كردووه، بهو جۆرهش مامهڵه لهگهڵ سوپاى ئهمريكا دهكهين.
هەر لەمبارەوە چەند کاتژمێر پێش لە پێشکەش کردنی ستراتێژی نوێی ئامریکا بەرامبەر بە ڕێژیمی تاران، لێژنهى كاروبارى دهرهوهى مەجلیسی نوێنهرانى ئامریكا، پڕۆژه یاسای سهپاندنى سزاى نوێى بۆ سهر ڕێژیمی ئێران پهسهند كرد.
وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم بڕیارە نوێیانەی ئامریکا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا، ڕایگەیاندووە: ئەمە بڕیارێكی دوژمنكارانەیە و تێیدا داوای لە لایەنەكانی بەرجام كردووە لەبەرانبەر بڕیارەكانی ترامپ ھەڵوێستیان ھەبێت.
لە بەشێك لە بەیاننامەكەشدا هەڕەشە کراوە کە ئەگەر ئەمریكا تاكلایەنانە لەو رێككەوتنە بكشێتەوە، ئێران پابەندی ئەو رێككەوتننامەیە نابێت و چالاكییە ئەتۆمییەكانی لە ئاستێكی باڵادا دەستپێدەكاتەوە.