کوردستان میدیا: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا سپای قودس، لقی دەرەوەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی خستە لیستەی تێرۆرەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو وەزارەتە، به فه‌رمی سپای قودسی خستووەتە لیستەی تێرۆر و سپای پاسدارانیشی وەک یەکەم پشتیوانی تێرۆریزم ناساندووە.
هاوكات چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی نزیک له سپای پاسدارانیشی خستووه‌ته لیستی ڕه‌ش.
وه‌زاره‌تی خەزێنەداریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و سپای قودس، كه قاسم سولەیمانی به‌رپرسی ئەو ڕێکخراوەیە، چالاكی تێرۆریستی ئه‌نجام دەدەن و هاوكاری گرووپه تیرۆریستییه‌كانییان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کردووە.
هەروەها ئه‌و دوو ڕێكخراوه له چه‌كداركردن و ڕاهێنانی چه‌كدارانی گرووپه توندڕه و تیرۆریستییه‌كانییان، چ له ناوخۆی ئێران و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ڕۆڵی سەرەکیان هەیە.
لەو بارەیەوە ستیڤان منیشێن، وه‌زیری خەزێنەداریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند، سپای پاسداران هاوكاریی ماددی گرووپه توندڕەو و تێرۆریستییه‌كانی وه‌ک حیزبوڵڵا و حه‌ماس دەکات و له ڕێگه‌ی سپای قودسیشه‌وه هاوكاری ڕێژیمی ئه‌سه‌دی كردووه.
وه‌زاره‌تی خەزێنەداریی ئا‌مریكا، هەروەها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ڕێژیمی ئێرانی و چینیشی خستووه‌ته لیستی ڕه‌ش و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاركردنی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ڕاگرتووه كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كۆمپانیایه ده‌كه‌ن.
لەو پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لێژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى مەجلیسی نوێنه‌رانى ئا‌مریكا، پڕۆژه یاسای سه‌پاندنى سزاى نوێى بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران په‌سه‌ند كرد.
دوای ئەوەیکه ترا‌مپ سەرکۆماری ئامریکا ستراتیژیى نوێی خۆی دژی تاران ئاشكرا کرد سزای نوێ دژی تاران، دیا‌ری کرا.