کوردستان میدیا: دانڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا ڕایگەیاندووە: من بە کارێک کە دەیکەم باوەڕم هەیە و هەڵوەشاندنەوەی بەرجام لە ئارا دایە و ڕاسته.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان دانڵد ترامپ باسی لەوە کردووە، بڕیارەکەی بۆ پەسەند کردنی پێبەند نەبوونی ڕێژیمی ئێران بە ڕێکەوتنی ناوکیی لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچوونی تەواوی ڕێکەوتنەکە.
ترامپ لە سەرەتای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئامریکا لە کۆشکی سپی وتی: ئەوە ئەگەرێكی بەهێزە کە بەرجام هەڵبوەشێتەوە.
ئەو قسانەی ترامپ لە کاتێک دایە، که هیچ کام لەو وڵاتانەی لە ڕێکەوتنەکەدا بەشدارن لەگەڵ ترامپدا هاوڕا نین.
سەرکۆماری ئامریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە؛ هەستم کردووە کە دەبێت شتێک سەبارەت بەو ڕێکەوتنە بکرێت.
دانڵد ترامپ لە کاتی بەربژێر بوونی و لە ئێستاشدا دژی ڕێککەوتنی بەرجامە و له پێنج مانگی سەرکۆمارییەکەیدا دوو جار پێبەند نەبوونی ئێرانی بە ڕێکەوتنی ناوکیی ناسراو بە بەرجامی پەسەند کردووە.
پێشتر سه‌رکۆماری ئا‌مریكا، وتبووی: كه ئه‌گه‌ر كۆنگریس له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێككه‌وتنه‌كه به شێوه‌یه‌ک هه‌موار نه‌كاته‌وه كه جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندى بێت، ئه‌وە ئاماده‌م كۆتایی پێ بهێنم، چونكه هیچ به ئێران دڵخۆش نیم.
له چوارچێوه‌ى ستراتیژى نوێی ئا‌مریكاشدا بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران، ترامپ فەرمانی دا کە سزاى نوێ بخرێته سه‌ر سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و بە یەکەم پشتیوانی تێرۆریزمی ناساند.
ستراتیژى نوێی ئامریکا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ڕێگه له ڕێژیمی ئێران بگیرێت هەتا نەتوانێت تواناییە مووشه‌كییه‌كانى په‌ره پێ بدات و ببێته خاوەن چەک و مووشه‌كی ناوکیی و نەهێڵن پشتیوانیی له تێرۆر و تێكدانى دۆخى سه‌قامگیری ناوچه‌کە و هەروەها پشتیوانیی له میلیشیاکانى ناوچەکە به ئامانجى تێكدان و له‌ناوبردنى ئه‌و وڵاتانە بکات.