کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان لەگەڵ مانەوەی ڕێژیمی ئێران نین

15:27 - 25 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: دوای سەردانەکەی مەلك سولەمان بۆ رووسیە ئاشکرا کرا کە لەگەڵ مانەوەی ئەسەدە بەڵام ڕێژیمی ئێرانی ناوێ و دەبێ نەمێنێ.

دوای دە ڕۆژ لە سەردانی مەلک سولەمان پاشای عەرەبستان بۆ رووسیە و چاوپێکەوتن لەگەڵ پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئاشکرا کرا کە لەسەر ئیران و سوریە چیان کتووە.

بە پێی سرچاوەکان رۆژنامەی ئەلقودس‌ولعربیە ئاشکرای کردووە کە پاشای عەرەبستان بە پوتینی کتۆ کە لەگەڵ مانەوەی بەشار ئەسەدە بەڵام ڕێژیمی ئێران دەبێ کۆتایی پێ بێت.

مەلک سولەمان ئامادەیی خۆی بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد دەڕبریوە و وتووشێتی ئامادەین هاوکاری سیاسی ئەسەد بکەین بەڵام دەبێ مۆسکۆ پەیوەندێکانی خۆی لەگەڵ تاران تا ئەو جێگایە کەم کاتەوە کە ئێران دەستی لە سوریە و لوبنان کورت بێتەوە.

پاشای عەرەبستان لە نوێ ترین ڕوانگە و دوای سەردانەکەی بۆ رووسیە پشتیوانی لە ئێستراتژی نوێی ترامپ لەهەمبەر ڕێژیمی ئێران کرد.

وڵاتانانی ناوچە، ئامریکا و یکێتی ئوروپا نیگەرانی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێرانن لە ناوچە و تەواوی جیهانن و بە تایبەت کردەوە تێرۆریستیەکانی ئەو ڕێژیمە، هەر بۆیە لە هەوڵی جددی دان تا مل هوورێکانی ڕێژیمی ئێران کەم کەنەوە.

لە نوێترین کاردانەوەکانی وڵاتان لە هەمبەر کارەکانی ڕێژیمی ئێران وڵاتی ئامریکا سپای پاسدارانی وەک پاڵپشتی سەرەکی تیرۆر راگەیاند و ئابڵۆقەی تازەی لەسەر دانا و لقی سپای قودسیشی خستە ناو لیستی تێرۆر.

ڕێژیمی ئێران بە پاڵپشتی سپا کردەوە تێرۆریستێکانی لە جیهان بەڕێوەدەبات و هەر کارێک کە لە چوار چێوەی فەرمانی خامەنەیی دابێت جێبەجێی دەکا و هیچ بۆشی گرینگ نیە کە یاسا نێودەوڵەتێکان یا یاساکانی مافی مروڤ پێشێل بکات.