کوردستان میدیا: ٢٥‌ـەمین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان (UNPO)، به به‌شداریی شاندێكی حیزبی دێموكرات به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هه‌تاوی، له شاری برۆكسێل، ٢٥‌ـەمین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان (UNPO)، به به‌شداریی شاندێكی حیزبی دێموكرات، به سه‌رپه‌ره‌ستیی د. عه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزب له‌م ڕێكخراوه‌یه به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه، هه‌ر یه‌ك له سەر‌ۆك و سكرتێری UNPO, ڕاپۆرتی كار و چالاكیی ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كرد. هاوكات له لایه‌ن سكرتاریەتی ڕێكخراوه‌كه به‌رنامه و پلانی كاری شه‌ش مانگی داهاتوو خرایه به‌رباس. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا باس له به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی چالاكییه‌كانی UNPO له ئامریکا کرا. شاندی حیزبی دێموكرات ئەم پێشنیارەی بە باش هەڵسەنگاند، بەتایبەتی بە لەبەرچاو گرتنی هەڵوێستی نوێی ئامریکا بەرامبەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە باش زانی.
له درێژه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كەدا هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی له لایه‌ن به‌رپرسی ماڵی UNPO، پێشكه‌ش كرا.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، بۆ بڕیار دان له‌سه‌ر داواكاریی به ئه‌ندام وه‌رگرتن و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی چه‌ند لایه‌نێک بوو. لەم پەیوەندیەدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان، بڕیاری بە ئەندام وەرگرتنی چەندین نەتەوەی ژێردەست دا.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە بۆ باس کردن لە سەر چەندین پرس و پێشنیاری جیاواز تەرخان کرابوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان، دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوام بە سەرکەوتویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.