• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئاگاداری/ کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زایینی: ١٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٢٥ - ١٧:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئاگاداری/ کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی حیزبی دێموکرات ڕوو لە ئەندامان و لایەنگرانی خۆی لەبارەی دۆخی کوردستانی باشوور ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکه:

بەڕێزان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


وەکوو هەموو لایەکتان ئاگادارن، باشووری کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و خەباتی نەتەوەیی خۆیدا تێپەڕ دەبێت. سیاسەتی حیزبی ئێمە هەر لە سەرەتاوە دەستێوەرنەدان بووە له کاروباری پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها هەردەم سیاسەتی پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاردانمان بۆ حیزبی خۆمان بە پرەنسیپێکی هەمیشەیی پێناسە کردووە.

لەو رووەوە داوا لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین، بە هەموو شێوەیەک خۆیان لە باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی باشووری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ببوێرن و سیاسەتی فەرمیی حیزبی دێموکرات لەو پێوەندییەدا ڕەچاو بکەن. لە غەیری ئەوەدا بەرەوڕووی لێپێچینەوە دەبن.

کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا