کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پێتەختی ئێران چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

14:57 - 26 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات و ڕۆڵەکانی گەل لە تاران پێتەختی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، قارەمانانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی تێکۆشەری کوردستان لە مەیدانی ئازادیـی تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا وێنەی ڕێبەری نەتەوەی کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.