• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئیسراییل: ناهێڵین ڕێژیمی ئێران لە سووریە جێگیر بێت

زایینی: ١٨-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٢٦ - ١٧:٠١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئیسراییل: ناهێڵین ڕێژیمی ئێران لە سووریە جێگیر بێت
کوردستان میدیا: نێتانیاهوو وتوویە: ئەگەر ڕێککەوتنی ناوکیی گۆڕانی تێدا نەکرێت، ڕێژیمی ئیران ٨ تا ١٠ ساڵی دیکە دەستی بە چەکی ناوکیی دەگات.

نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ئورشەلیم لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ "سێرگی شوویگر"، وەزیری بەرگریی ڕووسیە، نیگەرانی خۆی لە هەمبەر دەستڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئیێران بە چەکی ناوکیی دەربڕی و بوونی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانیشی لە سووریە هۆشداری دا.

تەوەری سەرەکی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگریی ڕووسیە لە سەر دانانی بنکەی نیزامی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بوو و نێتانیاهوو جەختی کردەوە، کە "ڕێژیمی ئێران دەبێ باش بزانێت ئیسرائیل ئیزنی کارێکی وەها نادات و ناهێڵێ جێبەجێ بکرێت".

ئیسرائیل یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە بە توندی دژی ڕێککەوتنی ناوکیی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بوو و هۆشداری خۆشی دا بەو وڵاتە زلهێزانە، کە ڕێژیمی ئێران ئاکارەکانی ناگۆڕێ و پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕاناگرێت.

لە دوای هاتنە سەر کاری ئیدارەی ترامپ گوشارەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بە هۆی ئەوەی کە ئەو ڕێژیمە ڕێککەوتنی ناوکیی پێشێل دەکات، زیادی کردووە و تاکوو ئێستا دوو جار پێبەند نەبوونی ڕێژیمی ئێران بەو ڕێککەوتننامەیە لە لایەن سەرکۆمار ئامریکا پشتڕاست کراوە.

ترامپ لە نوێترین کاردانەوەی لە هەمبەر پێبەند نەبوونی ڕێژیمی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکیی ستراتیژی نوێی ڕاگەیاند و هەر لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەدا سپای تێرۆریستی پاسدارانی وەک پشتیوانی سەرەکی تێرۆری ناساند و ڕۆژێک دواتریش سپای قودس یەکێک لە لقەکانی سپای تێرۆریستیی پاسدارانیشی لە لیستی تێرۆر خست.

بەپێی بۆچوونەکان، ترامپ ناوەڕۆکی سپای ناسیوە و هەستی بەوە کردووە، کە سپای پاسداران لە دنیادا سەرچاوەی تێرۆرە، هەر بۆیە لە ستراتیژی نوێدا چاوەڕوان دەکرێت کە گوشاری زیاتر بخاتە سەر سپای پاسداران و بە ئەگەری زۆر ڕێکخراوی سپا بخاتە لیستی تێرۆر کە ئەوەش بە واتای نەمانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا