• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان

زایینی: ١٨-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٢٦ - ١٧:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان
کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی دایە "زارا عەبدی" دایکی شەهید "فەتاح عەزیزی پوور" لە شاری مەهاباد بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

دایە زارا ئینسانێکی نیشتمانپەروەر وجێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو و تا هەر دەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد.

تەرمی دایه زارا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید "فەتاح" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "گامێشان" سەر بە شاری مەهاباد لەدایک بوو. ناوابر پێشمەرگەیەکی قارەمانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٥٩ی هەتاوی له شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شاری ڕەبەت شەهید بوو.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسە وسەرەخۆشی لەبنەماڵە، خزم وکەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا