• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان

زایینی: ١٩-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٢٧ - ١٧:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان
کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی دایە "شاناز جدی" دایکی شەهید "کامیل گەلـلەبان" لە گوندی "نیچەڵان" سەر بە شاری ورمێ بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

دایە شاناز ئینسانێکی نیشتمانپەروەر وجێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو و تا هەر دەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد.

تەرمی دایه شاناز لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید "کامیل" مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە جاددەی سۆمابرادۆست کەوتە کەمینی هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر و شەهید کرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسە وسەرەخۆشی لەبنەماڵە، خزم وکەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا