کوردستان میدیا: به‌مه‌به‌ستی ئیدانەکردنی هێرشی سپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی سەر بە کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان، هاووڵاتیانی کورد لە ئورووپا و کوردستان لە بەردەم کۆنسۆڵی وڵاتانی بیانی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان هاووڵاتییانی کورد لە سەرتاسەری جیهان بۆ پشتگیری له هێزه‌كانی پێشمەرگەی کوردستان و دژی داگیرکردنی کوردستان لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سپای بەناو عێراق و پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە بەردەم کۆنسول و باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
هاووڵاتییانی کورد لەو خۆپێشاندانەدا داوایان له کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کردووە کە لە بەرامبەر هەوڵی ژینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بێنە دەنگ.
هاووڵاتيانى خۆپيشانده‌ر ئيدانه‌ى بێده‌نگیى ئا‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن له هه‌مبه‌ر په‌لاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سپای عێراق و ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر کوردستان.
هاووڵاتيانى خۆپيشانده‌ر له لێدوانه‌كانيان باسیان لەوە کردووە هێزى پێشمه‌رگه شان به شانى هێزه‌كانى ئا‌مريكا بۆ ڕزگاركردنى عێراق و شەڕ دژی تێرۆر شەڕیان کردووە و بە گوڵ پێشوازییان لێکردوون بەڵام لەم کاتە هەستیارەدا ئەوان پشتی کوردیان نەگرتووە.
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشور له په‌یامێكیدا داوای لە هەموو کوردستانیانی دانیشتووی ئورووپا و ئامریکا كرد کە بە شێوەیەکی یاسایی و ئاشتییانە بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی كوردستان، خۆپێشاندان و چالاکی مەدەنی ئەنجام بدەن.