کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم جاش و بەکرێگیراوەکان لە خوانی خۆی بێبەری دەکات

14:09 - 30 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات متمانە بە جاش و بەکرێگیراوەکانی خۆیان ناکەن و بە بیانووی جۆراجۆر لە سەر کارەکانیان دەریان دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بنکە و ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بیانووی جۆراجۆر و هەروەها متمانە نەکردن بە بەکرێگیراوانی خۆیان نزیک بە ٤٠٠ کەسیان له چڵکاوخۆری بێبەری کردووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو بەکرێگیراوانەی که لە لایەن ڕێژیمەوە دەرکراون خەڵکی شارەکانی سەقز، بانە، دیواندەڕه، سنە، کامیاران و مەریوانن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ١١٧ بەکرێگیراو لە بانه ٤٠ کەس لە سەقز و باقی لە شارەکانی دیکە دەرکراون.

هەواڵنێری کوردستان میدیا لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو بەکرێگیراوانە ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ڕێژیم هۆکاری دەرکردنی ئەو کۆمەڵە بەکرێگیراوەی بۆ بیانووی سەیروسەمەر وەک بوونی خزم و کەسی جاشەکان لە دەروەی وڵات، کارکردن لە سەر سنوورەکان، هاتوچۆی کوردستانی باشوور و وەرگرتنی بەرتیل گەڕاندووەتەوە.