کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو منداڵی کرماشانی خەڵاتی یەکەمی \"دامەزراوەی ئاشتی و هاوکاری\" ئسپانیایان بە دەست هێنا

20:49 - 30 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: لە بانگەوازی دامەزراوەی ئاشتی و هاوکاری ئسپانیا، بۆ بەڕێوەبردنی فستیڤاڵی وێنەکێشان و پۆستێر لە سەر بابەتی دون کیشوت یان دەسەڵاتی ئۆتۆپیا و ئامادەبوونی بۆ داهاتوو دوو منداڵی کورد خەڵاتی یەکەمیان بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدرییە نێوخۆییەکان، لە کێبڕکێکی نێونەتەوەیی کە دامەزراوەی ئاشتی و هاوکاری ئسپانیا بەڕێوەی برد، ١٨٥ بەرهەم لە سەرانسەری ئێراندا بەشداریان کرد، لە کۆتاییدا لە بەشی پۆستێر، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە نێوی دورسا قەندی، ئەندامی فێرگەی خانە خورشید کرماشان، لە لایەن دامەزراوەکە وکوو کەسی یەکەم دیاری کرا و خەڵاتی پێ بەخشرا.

لە بەشی وێنەکێشان کانیا سوهرابی تەمەن ٥ ساڵ، ئەندامی کانوونی فەرهەنگی ـ هونەری ڕوانسەر، خەڵاتی نەفەری یەکەمی بە دەست هێنا.
هەروەها ئەسما عەلەوی تەمەن ٦ ساڵان، خەڵکی شاری چاڵدوران سەر بە پارێزگای ورمێ، لەم کێبڕکێیە لە لایەن ڕێکخراوی ئاشتی و هاوکاری ئسپانیا، دیپلۆم فەخری پێ بەخشرا.