کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخستنی بازار و رێپێوان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئورمیه‌وه‌

20:35 - 13 رەزبەر 2712

کوردستان میدیا: ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه‌ خه‌ڵکی ئورمیه‌، به‌ کورد و تورکه‌وه‌ بازاری شاری ئورمیه‌یان داخستووه‌ و رێپێوانیان کردووه.


به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، خه‌ڵکی ئورمیه‌وه له‌دژی گرانی و بێ‌نرخ بوونی پاره‌ی ئێران له‌هه‌مبه‌ر، دراوه‌ بیانییه‌کان ده‌ستیان دایه رێپێوان و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ریژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ پێش به‌ به‌رفراوان بوونی ئه‌و رێپیوانه‌ گیرا.
ئه‌و رێپێوانه‌ له‌ پێنج‌ڕێیان و شه‌قامی دوکتور قاسملوو به‌ڕێوه‌چووه‌ و بازاره‌کانی نێو شاری ورمێ، جگه‌ له‌ چه‌ند دووکان نه‌بێ، هه‌موویان داخرابوون.
له‌و رێپیوانه‌دا کورد و تورک پێکه‌وه‌ له‌دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ره‌وشی ناله‌باری ئابووریی خه‌ڵک ئه‌و رێپیوانه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.
بڕیار وایه که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێپێوانێکی به‌رفراوان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئورمیه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.