• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

شەڕی کورد و نەیارانی، شەڕی بەختەوەری و نەهامەتییە

زایینی: ٢٢-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٣٠ - ١٧:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شەڕی کورد و نەیارانی، شەڕی بەختەوەری و نەهامەتییە
جەماڵ فەتحی

"ئیبنی خەلدوون" زانای بەناوبانگی توونسی و کۆمەڵناسی نەتەوەی عەرەب لە سەدەی ١٤ی زایینیدا لە یەکێک لە کتێبەکانی بە نێوی "مقدمە ابن‌الخلدون" (پێشەکی کوڕی خەلدوون) باسی کاریگەرییەکانی شوێنی ژیان و جوغرافیا لە سەر ئاکار و هەڵسوکەووتی مرۆڤ دەکات، بەپێی ئەو بیردۆزییە هەڵسووکەوتی مرۆڤەکان ڕەنگدانەوەی سروشت و شوێنی ژیانیانە.

هەر نەتەوەیەک کۆمەڵێک تایبەتمەندی و هێمای نەتەوەیی هەیە کە بە هۆی ئەو تایبەتمەندییانە لە نەتەوەکانی دیکە جیا دەکرێنەوە. نەتەوەی کورد جیا لە خاڵە سەرەکییە پێناسەییەکان، خاوەن تایبەتمەندیی جیاواز لە نەتەوەکانی دیکە واتە شادبوونە، تەنیا کوردە دەتوانێت سەرەڕای ئەو هەمووە نەهامەتی و دەربەدەرییە کە بە سەریدا هاتووە، شادی و گەشاوەیی وەکوو بەشێک لە پێناسە و ناسنامەی خۆی تۆمار بکات و لەگەڵ ژیان و ژیانەوە بژیت، بزە و کەیف خۆشی لە ناخی تاکی کورد ڕیشەی داکوتاوە و خەم بە شادی بە با دەدات.

یەکێک لە نموونە بەرچاوەکانی شاگەشە بوونی کورد ئەوەیە کە لە کاتی شینگێڕی یان کاتە ماتەمینەکاندا بەپێچەوانەی زۆربەی نەتەوەکانی دەوروبەری بە جلوبەرگ و ڕەنگی شینە دەر دەکەوێت، تەنانەت وشەی شێنگێڕی لە وشەی "شین" (ڕەنگی شین) گیراوە و دواتر بە هۆی ئەوەیکە زۆربە لە بۆنە ماتەمینەکاندا لەم ڕەنگە کەڵک وەر گیراوە شین واتەی گریانیشی وە خۆ گرتووە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە نەتەوەکانی دەراوسێی کورد لە کاتە ماتەمینەکاندا، ڕەنگی ڕەش کە ڕەنگی خەم و خەمۆکییە هێمای خەمباریی و ماتەمیانە.

یەکەم هۆکار لە بواری توێژینەوەی دەروونناسییەوە بۆ ئەم تایبەتمەندییەی نەتەوەی کورد ئەو بۆچوونەیە، کە شوێنی ژیانی کورد شوێنێکی خەمهەڵگر نییە و شادی‌بەخشە. ئەگەر دوژمنانی کورد زۆرینە ڕەنگی هێمایی و پێناسەیی‌یان ڕەنگی ڕەشە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شوێنی ژیان و حەسانەوە و جوغرافیاکەیان شوێن و سروشتێکی ناڕەنگامەیە.

ئەگەر ناخی دوژمن لە هەمبەر کورد تەژی لە ڕق و تۆڵەیەکی بێ‌هۆیە و لە کاتی بە دیل گرتنی تێکۆشەرانی کورد بە نامرۆڤانەترین شێواز ئەشکەنجەیان دەدەن و دەیانکوژن، هەموو بۆ کاریگەرییەکانی شوێنی ژیان و بەها کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای دوژمن دەگەڕێتەوە و ئەوەیکە بەپێچەوانە کورد لە گەڵ دیلەکانی دوژمن بە شیاوترین ئاکار و هەڵسووکەوت دەجووڵێتەوە و تەنانەت برینەکانیان ساڕێژ دەکەنەوە، ئەویش کاریگەرییەکانی سروشت و بەها کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردییە.

شەڕی کورد و دوژمنان لە باری دەروونییەوە، شەڕی مێژوویی نێوان شادی و خەمە، چیرۆکی بەرخۆدانی سروشتێکی شاد و گەشاوە لە هەمبەر تەوژم و هێرشی خەم و ڕەنگی نەهامەتیی و ڕەش بۆ خۆ داسەپاندن بە سەر بەسەرهاتێکی لیپاولیپ لە کەرنەڤاڵ و شادییە.

ڕاستە بەسەرهات و چیرۆکی کوردستان خەمبارە و گەرووی هەر تاکێکی کورد ئاوازێکی ماتەمینی تێدا قەتیس کراوە، بەڵام شۆڕش لەم دەڤەرە بۆ سەروەر کردنی سپییەتی و ڕەنگی بەختەوەری و لاواز کردنی ڕەشایی و ڕەنگی نەهامەتییە، ئەو سترانە ماتەمینە لە هەڵبەستێکی دڵڕفێندا خۆی دەنوێنێت و تەنانەت بۆ دەربڕینی خەم و ئازارەکانیش پەنا بۆ شاخ و لقی درەختەکان، هاژەی بەفراو و خوڕەی ڕووبار ڕازێنەرەکانی سروشتی دڵڕفێنی نیشتمان دەبرێت و هاواری پەنگ خواردووی دێرین بە سیمایەکی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە، لە پێش چاوی یار و نەیاردا شانۆ دەگێڕێت.

کاتێک دوژمنانی دڵڕەش بە قەوارەیەکی نامۆ دەخزێنە ناخی سروشتی کوردستانەوە، بۆ ئەوەی ئەو سروشتە دڵڕفێنە بە دووکەڵی ڕق و نفرەت تەماوی بکەن، لەگەڵ یەکەم هەنگاوەکانییان ئاڵا ڕەشەکەیان لە شارە ڕازاوەکانی کوردستاندا دەگێڕن و شەڕی نێوان ڕەش و سپی، شەڕ و خێر و خەم و شادی ڕادەگەینن. یەکەم کردەوەیان بۆ پاشەکشە کردن بە هێزی سپیی و خێر، ڕشتنی خوێنی جەنگاوەرە بزە لەسەر لێوەکانە. بۆ ئەوەی ورەی جەنگاوەرانی خۆرەتاو تێک بشکێنن و سیمای ڕەشی خۆیان بشارنەوە، بە ناو و ناتۆرەی چەتە و دژبەرانی ئەڵڵا ناودێریان دەکەن و لە قامووسە ڕەشەکانیان ناویان تۆمار دەکەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.