• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری: نابێ چاوەڕوان بین کە حکوومەتەکانی دەرەوە بێن کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕوخێنن یا کۆماری ئیسلامی وادار بکەن کە مافی ئێمە بدا، دەبێت بۆ خۆمان کاریگەر بین و ڕۆژهەڵات دەبێ ببێتە هێزێکی شوێندانەر.

زایینی: ٢٢-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٣٠ - ١٨:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری: نابێ چاوەڕوان بین کە حکوومەتەکانی دەرەوە بێن کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕوخێنن یا کۆماری ئیسلامی وادار بکەن کە مافی ئێمە بدا، دەبێت بۆ خۆمان کاریگەر بین و ڕۆژهەڵات دەبێ ببێتە هێزێکی شوێندانەر.
ستراتێژیی نوێی ئامریکا لە هەمبەر ئێران و پێشوازی و پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لەو ستراتێژییە، تەوەری سەرەکیی وتووێژێکی تایبەتیی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین.

وتووێژ: سابیر فەتاحی


دوایین ستراتیژی ئامریکا لە هەمبەر ئێران چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ترامپ چ لە بانگەشەی هەڵبژاردن و چ لە ماوەی ئەو دە مانگە لە سەرکۆمارییەکەیدا بەردەوام ناڕەزایەتی خۆی بە نیسبەت ڕێککەوتنی بەرجام، کە پێوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە، دەربڕیوە و ئێستاش لە هەوڵدایە ئەو بەڵێنانەی کە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بە خەڵکی داوە، بێنێتە دی. ترامپ پێی وایە ئەو ڕێککەوتنە ناتەواوە و دەبێ پێداچوونەوەی پێدا بکرێ، بۆ ئەوەی زەمانەتی دەستپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمیەوە مسۆگەر بکات. ئێستا ئەو مەسەلەیەی بە کۆنگرە سپاردووە تاکوو بڕیاری لەسەر بدات و تا دوو مانگی دیکە ئەنجامی دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ دەوڵەت ڕابگەیەنێت و ئەگەر بە ئەنجام نەگەن، ترامپ بۆ خۆی یەکلایەنە لەو ڕێککەوتنە دەکشێتەوە. دەرکەوتن لەو ڕێککەوتنە، گیروگرفت و کێشەی گەورە لەباری گەمارۆکانەوە بۆ ئێران دێنێتە کایەوە. بێجگە لە ڕێککەوتنی بەرجام، مەسەلەی سپای پاسدارانیش هەیە کە ئێستا خراوەتە ژێر گەمارۆکانەوە، چونکە پێشتر تەنیا سپای قودسی سەر بە سپای پاسداران لە ژێر گەمارۆدا بوو. ئەو داخوازیانەی دیکە کە ترامپ داوایان دەکا، ئەوەیە کە دەبێ ئێران ملکەچ بێ بەوەیکە یارمەتی تێرۆریزمی ناوچەیی نەکا، دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ و ئیسرائیل نەکا، ئیزن بدات کە بازرەسی و چاوەدێری ناوەندە نیزامیی و موشەکییەکانی ئێران بکرێت. ئەوانە ئەو تەوەرانەن کە ئێمە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساڵەهایە داوای دەکەین و دەڵێین کە کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکی تیرۆریستییە. کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدا بۆ بە دەستهێنانی چەکی ناوکی و ڕێککەوتنی بەرجام، بووە هۆی ئەوە کە دەرفەتێکی دیکە بۆ کۆماری ئیسلامی بێتە پێشێ، پارە بلوک‌کراوەکانی لە بانکەکانی ئەمریکاوە رادەستی بکرێتەوە هەمووی لە کاری تیرۆریستی و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە سەرف کردووە. ئێمە خۆشحاڵین کە ئێستا حکومەتی ئامریکا گەیشتۆتە ئەو قەناعەتە لەسەر ئێران کە ئێمە ساڵەهایە باسی دەکەین. ئێمە پێش‌بینی دەکەین ئەو بەرنامەی ترامپ تەئسیری زۆری دەبێت و دەرفەتی باشتر بۆ هەموو ئازادیخوازانی ئێران، نەتەوەکانی ئێران و بە تایبەتی بۆ کوردەکان پێك دێت کە خەباتی خۆمان بە دژی کۆماری ئیسلامی پەرە پێبدەین.

وەکوو فەرمووتان ترامپ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا باسی لە هەڵوەشاندنەوەی بەرجامی دەکرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو کارە بکات. ئایا هەوڵەکانی کافی نەبوونە یان ئەوە مەراحیلێکی یاسایین کە دەبێت تێپەڕی بکات تاکوو بتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە؟

ئەوەیکە ئێستا ترامپ لەگەڵی بەرەوڕوویە، جیاوازە لەگەڵ ئەوەی پێش هەڵبژاردن! پێش هەڵبژاردن و لەسەردەمی سەرکۆماری ئۆبامادا هەموو وڵاتانی ئۆروپایی هاودەنگ بوون لەسەر گەمارۆ خستنە سەر ئێران، بە شێوەیەک کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەسلیم بێت و بێتە سەر مێزی وتووێژ و لەسەر مێزی وتووێژدا ئیمتیازی لێ بستێنن. لەو کاتەدا ئەوان سەرکەوتوو بوون و پێکەوە لەگەڵ وڵاتانی ئۆروپایی کۆماری ئیسلامیان ناچار کرد کە ئەو قەراردادە ئیمزا بکات، بەڵام ئەوەیکە ترامپ ئیدعای دەکرد کە ڕێککەوتنەکە دەدڕێنێ و لە ژێری دەچێتە دەرێ، وادیارە ئێستا بەرژەوەندییەکانیان لەوەدایە کە ڕێککەوتنەکە لە جێگای خۆی بمێنێتەوە، بەڵام ئیسلاح بکرێت. ئەو یەکگرتووییەی کە لە هاوپەیمانەکان و هاوکارەکانی ئامریکا لە ئۆروپادا پێشترلە سەر ڕێککەوتنی بەرجام هەبوو، ئێستا نەماوە. ئیستا داخوازیەکانیان ئەوەیە کە پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران ئاسایی بێتەوە و ئەوان بازەرگانی و سەرمایەگوزاریی خۆیان لە ئێران بکەن و ئەو قازانج و بەرژەوەندییانەی کە لە ئێران نەسیبیان دەبێت، بێ بەهرە نەبن. لە عەینی حاڵدا ئەو هاوپەیمانانەش جەخت دەکەنەوە کە نابێ بەرجام هەڵبوەشێتەوە، بەڵام ئەوانیش پێداگرن کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت دەستێوەردانەکانی لە مەنتەقەدا کۆتایی پێ بێنێت.

باستان لە دەستێوەردانەکانی ئێران کرد، هەر دوو رۆژ دوای ستراتێژی نوێی ئامریکا و قسەکانی ترامپ، دیتمان کە ئێران بە هاوکاری حەشدی شەعبی هات و بەشێک لە ناوچەکانی باشوری کوردستانی داگیر کرد، ئەمە چی دەگەیەنێت؟

بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ناڕازیە بەو بەرنامەیە کە ئیدارەی نوێی ئامریکا دەیهەوێت بە دژی بیباتە پێش، ئەویش دەیهەوێت دژکردەوە نیشان بدات کە لەو دژکردەوانەدایە کە بەرخوردەکان دێنە پێشێ! بەرخورد مەبەستم ئەوە نییە کە حەتمەن دەبێت بە شێوەی نیزامی بێت، بەڵام ئەو بەرخوردانەی کۆماری ئیسلامی و ئەو پێداگریانەی لەسەر درێژەدانی بەرنامە غەڵەتەکانی لە مەنتەقە و لە دونیادا، دەتوانن ببنە هۆی ئەوەیکە دووبارە ترامپ لە نێو هاوپەیمانە ئوروپاییەکاندا هاوپەیمان بۆ خۆی بەدەست بێنێت و بتوانێ لەگەڵ ئەوان زەخت بخاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە پرسیاری پێشوودا باسم لەوە کرد کە ترامپ نەیتوانیوە پشتیوانییەکی ئەوتۆ بەدەست بێنێت بۆ بڕیارە نوێیەکانی، ئایا پێتان وایە وڵاتانی ١+٥ دووبارە لەبەرانبەر ئەم بڕیارەدا ڕابوەستن؟

لە بەرانبەر هەڵوەشاندنەوەی بەرجام دەوەستنەوە، بەڵام لە بەرانبەر گەمارۆکانی دیکەی ئێران بەدەر لە بەرنامەی ئەتۆمی و بە بۆنەی ئەوەیکە سپای پاسداران هێزێکی تێرۆریستییەو جینایەت دەکا و دژایەتی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل هەر درێژە پێدەدات، دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە دەکا و نفووزی خۆی رۆژ بەرۆژ پەرە پێدەدات، وڵاتانی دیکەی دونیا بەتایبەتی وڵاتانی رۆژئاوایی لەگەڵی هاودەنگن. دەبێت ئێمە لێرەدا دیقەت لەوەدا بکەین کە مەسەلەی بەرجام لەگەڵ باقی سەرپێچییەکانی کۆماری ئیسلامی جیاوازیان بۆ داناوە، ئۆروپاییەکان نەزەریان وایە کە نابێ بەرجام هەڵبەوەشێتەوە، بەڵام ئەوانیش یارمەتیی ئامریکا دەدەن کە دەبێت ئیسلاح بکرێت. ئامانجی ئەسڵیش ئەوەیە کە ئەو قەراردادە کە لە زەمانی ئۆبامادا وا تەنزیم کراوە کە دوای ١٠یان ١٥ ساڵی دیکە کە باشم لە بیر نییە، ئێران دووبارە دەتوانێ یورانیۆم بپیتێنەتەوە و بە جۆرێک دەستی بگا بە چەکی ئەتۆمی، دەیانهەوێت وا ئیسلاح بکەن کە کۆماری ئیسلامی هیچ کات نەتوانێ دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات، لەوەشدا ئۆروپاییەکانیش هاوکاری دەکەن، بێجگە لەوە باسەکەی دیکە دەکەوێتە سەر ئەو گەمارۆیانەی کە دەیانهەوێت بیخەنە سەر ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ باقی سەرپێچییەکان لە مەنتەقەدا کە باسم کرد.

لە قسەکانی ترامپدا زیاتر لە ١٠ جار ناوی سپای پاسداران هات و وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکاش ئابلۆقەی خستە سەر ئەو هێزە تیرۆریستیە، فەرمووتان کە ئەگەر ئەو بڕیارانەی ترامپ جێ بەجێ بکرێت، خەباتی خەڵکی ئێران و کوردەکانی خۆرهەڵاتیش ئەنجامێکی دەبێت، بەڵام ئەگەر کۆنگرێس بەپێچەوانەی ترامپ بڕیاری بدات، چ ئاکامێکی دەبێت؟

ئەوەیکە تا ئیستا لەبەر دەستدایە و لە جەریاندایە، باسی لێ دەکەین. بڕێک زەحمەتە پێشبینی داهاتوو بکەین کە چی لێدێت، ئەوەی کە ئیستا لە گۆڕێدایە ئەوەیە کە بەپێی قانوونی ئامریکا، کۆنگرە دەبێت تاکوو دوو مانگی دیکە ئەو مەئمورییەتەی سەرکۆمار جێ بەجێ بکات تاکوو لەبارەی بەرجامدا نەزەری خۆی بڵێت کە ئایا کۆنگرە موافقە کە ئامریکا لەو رێککەوتنە بکشێتەوە یان نا. ئێستا ترامپ دەڵێت ئەگەر بەئەنجام نەگەین، یەک لایەنە ئیعلام دەکات کە لەو قەراردادە دێتە دەرێ ولە بواری قانوونیشەوە دەتوانێت ئەمە بکات. بەڵام پێم وابێ کارێکی دروستی کردووە کە ئەرکەکەی بە کۆنگرە سپاردووە بۆ ئەوەیکە هاوکاری کۆنگرەش بۆ لای خۆی رابکێشێت. دوای ئەوەش چی لێدێ، ناتوانین پێشبینی بکەین. بەڵام بە پێی ئەو سیاسەتەی تاکوو ئێستا ترامپ ڕایگەیاندوە، پێم وایە لانیکەمی کارێک کە لە پێوەندی لەگەڵ قەراردادی بەرجامدا دەیکەن، ئەوەیە کە ئیسلاحی بکەن و ئەو خاڵانەی کە حکومەتی نوێی ئامریکا پێی وایە جێگای گومانە و دەرفەت دەدات بە کۆماری ئیسلامی کە لە داهاتوودا چەکی ئەتۆمی بەدەست بێنێت، ئیسلاح دەکەن تاکو نەتوانێت بە چنگی بێنێت، ئەگەر ئەوە نەبێت هەر وەکوو ترامپ وتوویەتی، ڕەنگە یەکلایەنە ئیعلام بکات کە لە ڕێککەوتنەکە دێتە دەر.

سپای پاسداران ئابلۆقەی خرایە سەر، بەڵام ئەگەر بخرێتە نێو لیستی ڕەشەوە، خەباتی خەڵکی خۆرهەڵات بە کوێ دەگات یان ئاکامی خەباتی خەڵکی ئێران چی بەسەر دێت؟

دەبێ مەسەلەی کۆماری ئیسلامی یەک پارچە لە نەزەر بگرین کە سپای پاسدارانیش بەشێکی بەهێزی ئەو رێژیمەیە. کاتێک ئەو رێژیمە لەژێر گەمارۆکاندا بێ، لاواز دەبێت و دەرفەتی خەباتی جیددیتر بۆ خەڵک بە دژی ئەو رێژیمە فەراهەم دەبێت. ڕێژیمی ئێران ناچار دەبێ دەست و پێی خۆی کۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی کە دەستتێوەردان لە وڵاتانی دراوسێ نەکات و شەڕ و ئاژاوە پێک نەهێنێت. ئەوانە هەموو بە قازانجی خەڵکی ناوچە و خەڵکی ئێرانە. ئێمە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو مەسەلەیەدایە کە پێشوازیمان لەو بڕیارەی حکومەتی نوێی ئامریکا کردووە. بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نییە کە ئەو بەرنامەیە و ئەو گەمارۆیانە ئەگەر هەمووشی بچێتە پێشێ، ئێمە وەکوو کوردی ڕۆژهەڵات راوەستین و چاوەروان بین کە ئەو گەمارۆیانە کۆماری ئیسلامی بڕوخێنن. ئیمە وەکوو کوردی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوەیکە بمانهەوێ لە دەرفەتی گونجاو کە لە داهاتوودا دێتە پێشێ، بتوانین یەکگرتوو و وشیار بین و خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات بتوانێ بە یەکگرتوانە خەباتی خۆی درێژە پێبدا دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بە دونیا بڵێ کە لەو رێژیمە نارازین و مافیان پێشێل کراوە و داوای مافی خۆی دەکات.

بۆچی لە ستراتێژیی نوێی ئامریکادا جەخت لەسەر کێشەی ناوکی یان ڕێککەوتنی بەرجام دەکرێت، خۆ پێشێلکارییەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامیش هەن کە لە بەیاننامەی دەفتەریی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بۆ پێشوازی و پشتیوانی لەو ستراتێژییەدا باس کراون، بۆچی تەرکیز ناخەنە سەر ئەم بابەتانە و فوکووسی زیاتر لەسەر پرسی ناوکییە؟

دیارە باس لەسەر بەشەکانی دیکەش دەکات، بەڵام ئەولەوییەت بۆ ترامپ و ئیدارەی نوێی ئامریکا هەتا ئێستا مەسەلەی بەرجامە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە بەرجام رێخۆشکەرە لە داهاتوودا پیتاندنی یۆرانیۆم بە مەبەستی بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی دەست پێبکاتەوە. ئەوەی کە لەو ڕێککەوتنەدا زەق بووەتەوە، مەسەلەی چەکی ئەتۆمیە. چونکە ئێستا هەموو دونیا و ئامریکا بە دەست کۆریای باکوورەوە داماوە کە بەردەوام مووشەکی قاڕەبڕ دروست دەکات، چەکی ئەتۆمیی هەیە و هەڕەشە لە ئامریکا و دونیا دەکا. بۆیە ئەوان نایانهەوێت کۆریایەکی دیکە دەستی بگا بە چەکی ئەتۆمی و پێش لەوەی دەستی بگا بە چەک، دەیانهەوێت وەزعیەتێکی وای بەسەر بێنن کە لاواز و ناتەوانی بکەن لە دەست ڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمییەوە. ئەوەی کە لێرەدا گرینگە و دەکاتە ئەولەوییەتی ئەو کێشانەی کە ئێران دروستی کردووە، مەسەلەی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیە کە ئەگەر وەدەستی بێنێت، مەترسییەکی یەکجار زۆر گەورە بۆ هەموو ناوچە، بە تایبەت بۆ ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەدا دێتە پێشێ کە یەک لەوان ئیسرائیلە.

لە بەیاننامەی ئێوە وەکوو حیزبی دێموکراتدا هاتووە کە پێشوازی و پشتیوانی لە ستراتێژیی نوێی ئامریکا دەکەن! ئەوە بە چ واتایەکە؟ هەم پێشوازی هەم پشتیوانی!

ئەو شتانەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەیکا و ئەوەیکە حکوومەتی نوێی ئامریکا باسی دەکا، چەندین ساڵە ئێمە باسی دەکەین، هاوارمان کردووە کە پێش بەو رێژیمە سەرەڕۆیە بگرن، بەڵام بە داخەوە ئەو جۆرەی کە پێویستە، گرینگیان بە قسەی ئێمە نەدەدا، ئێستا کە ئەوان قسەکانی ئێمە دوبارە دەکەنەوە، سرووشتییە کە پێمان خۆش بێ. چونکە دەردەکەوێت کە ئەوانیش گەیشتوون بەو قەناعەتەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نە تەنیا بۆ خەڵکی کورد و خەڵکی ئێران مەترسیدارە، بەڵکوو بۆ هەموو دونیا زەرەری هەیە. ئەو شەڕ و ئاژاوە و کێشانەی کە هەن، بەشێکیان دەگەڕێتەوە سەر سیاسەتی دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەکوو باسم کرد ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، دوژمنی کورد و باقی ئازادیخوازانی ئێرانیشە. بۆیە کاتێک دوژمنی ئێمە لەلایەن وڵاتێکی بەهێزەوە گەمارۆی دەخرێتە سەر، ئێمە دەرفەتی باشترمان بۆ دێتە پێش کە خەباتی خۆمان دژی ئەو ڕێژیمە بەرەو پێش ببەین، بۆیە شتێکی سرووشتیە کە ئێمە پێشوازی بکەین لەو بەرنامە و ستراتیژییەی ئامریکا.

خاڵێکی جەوهەریی بەیاننامەکەی ئێوە، ئەوە بوو کە خەڵک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران یەک بگرن کە مەترسیدارترین دوژمنی کوردە، دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکە، ڕای خەڵکیش لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیە کە خەڵک یەکی گرتووە با حیزبەکان یەک بگرن! وڵامتان بۆ ئەوە چییە؟

ڕاستە لە مێژە خەڵك لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خوازیاری ئەوەن کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کورد یەک بگرن و لەو پێوەندییەشدا ئێمە لەمێژە دەرکمان بە زەروورەتی لێک نێزیک بوونەوە یان نەوعێک یەکگرتوویی لەگەڵ ئەو حیزبانەدا کردووە و کاری لەسەر دەکەین و لە ماوەی یەک دوو ساڵی رابردوودا هەنگاوی باش لەم پێوەندییەدا هەڵگیراون و هەر لەو راستایەشدا کار دەکەین. لە لایەکەوە لەگەڵ هاورێیانی پێشووماندا کە لە حیزبی دێمۆکرات جیا بوونەتەوە، لە وتووێژداین و بەردەوام هەیئەتەکانمان یەکتری دەبینن، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش لە چاوپێکەوتن داین، تاکوو ئێستا هەندێ کاری هاوبەشمان لەگەڵ یەک کردووە کە بوونەتە هۆی لێک نێزیک بوونەوەی زیاتر. بێگومان ئەو چاوەڕوانییەی خەڵک بە تەواوی ڕاستە، کاتێک ئێمە باسی یەکگرتوویی خەڵک دەکەین، دەبێت بۆ خۆشمان دەستی پێ بکەین. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو پێوەندییەدا لەگەڵ ئەو مەسەلەیە، ئەوەی کە لەسەر شانیەتی، بە هەستکردن بە بەرپرسیارەتیەوە ئەنجامی داوە. هەرچەند کە بە هەموو ئامانجەکانی خۆمان لەو پێوەندییەدا نەگەیشتووین، بەڵام تەئسیری باشمان هەبووە لەسەر ڕەواندنەوەی نەوعێك بەدبینی، دووبەرەکیی و دووژمنایەتی کردنی یەکتر، بەڵام ئەوە کافی نییە و دەبێ زیاتریش هەوڵ بدەین.

دوا وتەتان بە کورتی چییە؟

جارێکی دیکە ئەو راستییە بۆ خەڵکی تێكۆشەر و ئازادیخوازی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات دەکەمەوە لەگەڵ ئەوەیکە هەر دەرفەتێک دێتە پێشێ، بتوانین کەڵک وەربگرین، بەڵام نابێ چاوەڕوان بین کە حکوومەتەکانی دەرەوە بێن کە کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕوخێنن یا کۆماری ئیسلامی وادار بکەن کە مافی ئێمە بدا، دەبێت بۆ خۆمان کاریگەر بین و ڕۆژهەڵات لە خەباتی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدا، دەبێ ببێتە هێزێکی شوێندانەر تاکوو لە کۆڕو کۆبوونەوە نێونەتەوەیی و بڕیاردەرەکاندا حیسابی لەسەر بکەن و لە ئاڵوگۆڕەکاندا جێگای هەبێت؛ ئێمە هەتاکوو نەتوانین ببینە ئەو هێزە، ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لاواز و تەنانەت بڕوخێت، ئێمە ناتوانین ئامانجەکانمان کە ئازادی خەڵکەکەمانە، بە دەست بێنن. بۆیە نابێ لەبیر بکەین کە بەر لە هەر شتێک، دەبێت حیساب لەسەر هێزی خۆمان وەکوو کوردی ڕۆژهەڵات بکەین و هەموومان پێکەوە بۆ ئەو مەبەستە کار بکەین، ئەوەش کاری حیزبێک یان دوو حیزب یان گرووپێک نییە، بەڵکوو کاری هەموو لایەکمانە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.