کوردستان میدیا: وه‌زیری پێشووی به‌رگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئا‌مریكا، لە زانکۆی هیدسۆن باسی لەوە کردووە كورده‌كان قوربانى زۆریان داوه و ده‌بێت پێش بە هێژمۆنی ڕێژیمی ئێران بگرین.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئا‌مریكا باسی لەوە کردووە، ئامانجى سه‌ره‌كییان چارەسەر کردنی کێشەی نێوان كورد و عه‌ره‌به، چونكه كورده‌كان قوربانى زۆر گه‌وره‌یان داوه، ناوبراو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه نابێت لەوە زیاتر ڕێگه به زیادبوونى هێژمۆنى ڕێژیمی ئێران له عێراقدا بده‌ین.
لێئون پانتێ‌ئا، وه‌زیری پێشووى به‌رگرى ئا‌مریكا، له كۆنگره‌ى نه‌هێشتنى توندڕه‌وى و توندوتیژى كه لە زانکۆى هێدسۆن ڕێكی خستبوو، ڕایگه‌یاند: كێشه‌ى گه‌وره‌مان له عێراقدا هه‌یه، ده‌بێت هێژمۆنى ڕێژیمی ئێران ڕابگرین، ئه‌وه‌ى پێویستمانه ئه‌وه‌یه، ده‌بێت ئا‌مریكا به هێزه‌وه له عێراق كار بكات.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئامانجمان چارەسەر کردنی برینی كورد و عه‌ره‌به، ده‌بێت له بیرى نه‌كه‌ین، كورده‌كان قوربانی گه‌وره‌یان داوه و پێویسته له سه‌رمان بۆ بەرەوڕوو بوونه‌وه‌ى ئێران و ڕاگرتنى هێژمۆنیان له‌و وڵاته، بڕیارێكى ستراتیژیی بده‌ین.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئامریکا ڕایگەیاند: کە مه‌ترسى ئەوە هەیە عێراقییه‌كان له جێبه‌جێ كردنى داخوازییه‌كانى كوردستان شكست بخۆن و ڕه‌نگه تووشى شه‌ڕى نێوخۆیی بن، بۆیه ده‌بێت به په‌له ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئیتر ڕێژیمی ئێران سوود له ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانى عێراق نه‌بینێت.
دانڵد ترا‌مپ، ستراتیژیی نوێی خۆی لە بەرانبەر ئێران‌دا گر‌ته به‌ر و هه‌روه‌ها سپاى پاسدارانى ڕێژیمی ئێرانی به پشتیوانی سەرەکیی تێرۆریست ناساند.