کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

محەممەد نەزەری بێ پشتیوان نییە

20:32 - 4 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تاران بۆ پشتیوانیی لە محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسی کورد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری تاران پێتەختی ڕێژیمی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج پشتیوانیی خۆیان لە محەممەد نەزەری دەربڕی.

ماوەی زیاتر لە ٨٠ ڕۆژە کە زیندانیی سیاسی محەممەد نەزەری، مانی لە خواردن گرتووە و تەنیا داواکاریی ئەو جێبەجێ کردنی یاساکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ماوەی حوکمەکەیە.

موحەمەد نەزەری خەڵکی سایین قەڵا و تەمەن ٤٦ ساڵە کە ماوەی ٢٤ ساڵە زیندانی کراوە و حوکمی ناڕەوای بە سەردا سەپاوە، تەنیا تاوانێک کە کۆماری ئیسلامیی خستوویەتە پاڵی، پشتیوانی لە مافی کورد و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دایە.