کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی عەلی عەبدوڵڵا

15:42 - 5 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە پرسەی عەلی عەبدوڵڵا جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستاندا بەشداری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەشداریان لە پرسەی عەلی عەبدوڵڵا جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی دێموكراتی كوردستان كرد كە ڕۆژی سێشەممە لە تەمەنی ٩١ سالیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ئەم کۆڕی ماتەمینە بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دێموکرات، مەسعود بارزانی، سەرکردایەتی پارتی دێموکرات، نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حكوومەتی و حیزبی و بنەماڵەی عەلی عەبدوڵڵا لە مزگەوتی جەلیل خەیاتی شاری هەولێر بەرێوە چوو.

شاندی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە پرسە و هاوخەمی حیزبیان بە سەركردایەتی پارتی دێموكرات ڕاگەیاند.