• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ تواندنەوەی نەتەوەی کورد درێژەی هەیە

زایینی: ٢٨-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٠٦ - ١١:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ تواندنەوەی نەتەوەی کورد درێژەی هەیە
کوردستان میدیا: هەوڵەکانی بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بۆ سەرکوتی خەڵک بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە گوردانی شاری سنه دەیانەوێت لە ڕێگای نێونووسەوە خەڵکی خۆجێی لە تیپێکی نیزامیدا ڕێک بخەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئەو گوردانە بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە، کە دەتوانن بێن لەو گوردانە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ڕێک بخرێن.

به‌رپرسانی سیاسی و ئه‌منییه‌تی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێڕان، بۆ سەرکوت و فەزای داپڵۆسێنەریی زیاتر لە کوردستان و بە مەبەستی پێشگرتن لە ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییەکان لە کوردستان، بنکە نیزامییەکانی خۆیان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرین پەرە پێداوە.

دوای جیگیربوونی هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له شاخەکانی کێلەشین و قەندیل ڕێژیم بە شێوەیەکی جیددی دەستی داوەتە میلیتاریزە کردنی شارە و گوندەکانی کوردستان و کەش و هەوایەکی ئەمنییەتی توندی بە سەر شارەکانی کوردستا‌ندا زاڵ کردووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک