کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی کۆمیته‌ی حدک ئیران ــ سوێد، لە کۆنگرەی هاوبەشی یارسانەکان

23:08 - 21 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ــ سوێد، له‌ کۆنگره‌ی هاوبه‌شی رێکخراوی بزاڤی دێمۆکراتیکی یارسان و یاری کورد به‌شدارییان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 19ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، بە سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مه‌ولوود عه‌بدیل‌زاده‌ بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکان لە هەیئەتی پێوەندییەکانی حیزب، لە کۆنگرەی هاوبەشی رێکخراوی بزاڤی دێمۆکراتیکی یارسان و یاری کورد له‌ شاری ئوریبرۆ بەشدارییان کرد.

له‌و کۆنگره‌یه‌دا پەیام و برووسکەی رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستانی و ئێرانی و له‌وانه‌ په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له‌ سوێد، خوێندرایەوە.
396.jpg

397.jpeg