کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کیوکووشینی کاراتە، لە لایەن کوردێک لە ئاستی جیهاندا

15:11 - 7 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی شاری مەهاباد، پلەی یەکەمی کیوکوشینی کاراتەی نێودەوڵەتی لە شاری سنە بە دەست هێنا.

ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، کێبرکێی نێودەوڵەتی کیوکوشینی کاراتە، لە شاری سنە بە بەشداریی سێ تیمی دەرەکی و دوو تیمی نێوخۆیی بەڕێوە چوو، کە لەو کێبرکێیەدا بێهزاد خزری پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

تیمی وڵاتانی تورکیە، عێراق و پاکستان و ئێران بەشدارانی ئەو کێبرکێیە بوون.
بێهزاد خزری، خەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتر خاوەن پلەی جیهانی لە بەشی کیوکوشینی کاراتە بووە، توانی پلەی یەکەمی کێبرکێی نێودەوڵەتی کیوکوشینی کاراتە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ناوبرا لە ژێر دەستی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیان فێری کیوکوشینی کاراتە بووە و توانیویەتی پلەکانی جیهانی بە دەست بێنێت.