کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی ئیلامی لە تەقە کردن ڕێکوردی لاوانی جیهانی بڕی

14:13 - 8 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: ئارمینا سادقیان کچە کوردێکی ئیلامی لە کێبڕکییەکانی فیناڵی فیناڵیستەکانی جیهان لە وڵاتی هێندوستان ڕێکوردی جیهانی بەدەست هێنا.

لە سێهەمین ڕۆژی ئەم کێبڕکێیە، ئارمینا سادقیان لە بەشی چەکی بادی، بە وە دەست هێنانی ٣/٤٢٢ خاڵ، ڕێکوردی جیهانی بردە سەرەوە.

لەم کێبڕکێیە کە لە شاری دێهلی‌نۆی هێندوستان بەڕێوە چوو، ئەم لاوە کوردە لە نێوان ١٦٠ وەرزشوان لە ٤٥ وڵات، پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و لە ڕیزبەندی وردکاپی جیهانی، پلەی شەشەمی جیهانی بە دەست هێنا.

ئارمینا سادقیان، کەم تەمەنترین تیرهاوێژی جیهانە، کە لە تیمی میللی بەشدارە و هەتاکوو ئێستە چەندین میداڵی نێونەتەوەیی بە دەست هێناوە، کە گرنگترینیان لە کێبڕکێی جیهانی لە وڵاتی ئاڵمان لە مانگی ڕابردوودا بووە و توانی میداڵی برۆنز بە دەست بهێنێت.

جێگەی ئاماژەیە کە لە پارێزگای ئیلام، ٨٠٠ وەرزشوان لە بەشی تیرهاوێژیدا چالاکن.