• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

نێتانیاهوو: ڕێککەوتنی ناوکیی دەبێ هەڵوەشێتەوە

زایینی: ٣٠-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٠٨ - ١١:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نێتانیاهوو: ڕێککەوتنی ناوکیی دەبێ هەڵوەشێتەوە
کوردستان میدیا: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نێتانیاهوو بەردەوام باس لەوە دەکات، کە ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵوەشێتەوە و پێداگری لە سەر ئەو بابەتە دەکات.

هەواڵدەریی "ڕووسیە ئەلیوم" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە قسەکانی خۆیدا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ کابینەی خۆیدا باسی لەوە کرد، ئیسرائیل لەگەڵ ڕێککەوتنی ناوکیی دژایەتی هەیە.

ناوبراو لەو دانیشتنەدا وتوویەتی: ڕێککەوتنی ناوکیی دەبێتە هۆی ئەوەیکە ئەو ڕێژیمە دەستی بە چەکی ناوکیی بگات.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، ڕێژیمی ئێران پشتیوانی تێرۆریزمە و ئەو ڕێژیمە درێژە به بەرنامەی مووشەکی خۆی دەدات.

چەند ڕۆژ پێشتر بەشێک لە سێناتۆرە ئامریکاییەکان لە نامەیەکدا ڕوو لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی داوایان کرد، کە دامەزراوە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران بپشکێنن.

وڵاتی ئامریکا نیگەرانی پرسی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانە، بۆیە گوشارەکانی بۆ سەر ئەو رێژیمە زیاد کردووە، هەتا نەتوانێت دەستی بە چەکی ناوکیی بگات.

وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ناوچەکە نیگەرانیی خۆیان لە پرسی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە و باس لەوە دەکەن، کە لە ئەگەری دەست پێڕاگەیشتنی سپای تێرۆریستی پاسداران بە چەکی ناوکیی دەتوانێ هەڕەشەی زیاتر لە جیهان بکات و کردەوە تێرۆرستییەکانی پەرە پێ بدات و مەترسی زیاتر بۆ سەر تەواوی جیهان ساز بکات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک