کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یوونسکۆ: لە دە ساڵی ڕابردوودا ٩٣٠ ڕۆژنامەنووس لە ئاستی جیهاندا کوژراون

15:44 - 9 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی زانستی ـ ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کوژرانی ڕۆژنامەنووسانی لە سەرانسەری جیهان لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بڵاو کردەوە.

ڕێکخراوی زانستی ـ ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونسکۆ) لە شاری بۆنی ئاڵمان ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٦ی زایینی، ٩٣٠ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون و سەدانی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئاماری یوونسکۆ، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٢ ڕۆژنامەنووس گیانی خۆیان لە دەست داوە، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە ٩٤ کەسیان ڕۆژنامەنووسی خۆجێیی بوون.

ئەو ڕێکخراوەیە کە سەر بە یووئێنن لە ڕاپۆرتێکدا، ئەفغانستان، مێکزیک، یەمەن، عێراق و سووریە لە ڕیزی پیشەوەی ئەو وڵاتانەن کە بۆ سەر گیانی ڕۆژنامەنووسان مەترسییان هەبووە و زۆرترین ڕۆژنامەنووسیان تێدا کوژراوە.

عێراق له ساڵی ٢٠١٦دا، وه‌ك خوێناویترین وڵات بۆ ڕۆژنامه‌نووسان هەژمار کرا کە زۆرترین ڕۆژنامه‌نووسی تێدا كوژراوه‌.

ڕێکخراوى زانستى ـ ڕۆشنبیرى و پەروەردەیى نەتەوە یەکگرتووەکان یوونسکۆ (UNESCO) یەکێک لە دامەزراوە پسپۆڕییەکانى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانە.