کوردستان میدیا: کەژاڵ محەممەدی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لەگەڵ پا‌رلەمانتار جە‌یمز بەزان کۆ بووەوە.
ڕۆژی سێشه‌مه ڕێكه‌وتی ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی به نوێنه‌رایه‌تی له كۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی كا‌نا‌دا له‌گه‌ڵ پا‌رلەمانتار جە‌یمز به‌زان سه‌ر به حیزبی كۆ‌نسێرڤا‌تیڤ و به‌رپرسی به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی له‌و حیزبه و جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی پاراستنی هێزی نیشتمانیی كا‌نا‌دا له ده‌فته‌ری به‌زان له پا‌ر‌لەمانی ئەو وڵاتە كرد.
له‌و سه‌ردانه چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ناوچه‌كه، كوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، حیزبی دێموکرات و ئه‌گه‌ری هێرشی سپای پاسداران له ڕێگای حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات هاته باس كردن.
له سه‌ر خواستی به‌زان نوێنه‌ری حیزب باسێكی كورتی له سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی باشوور و ڕۆڵی به‌رچاوی ئێران له داگیركردنی كه‌ركووك و ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كرد و باسی له‌وه كرد، كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات هێرشی سه‌ربازییان بكرێته سه‌ر. نوێنه‌ری حیزب داوای كرد كه حكوومه‌تی کانادا و به‌تایبه‌ت حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ كه پێشتر هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان كردووه ڕێگر بن له‌و هێرشانه و دژ به كرده‌وه تێرۆریستییەکانی میلیشیاکان كه سه‌ر به سپای قودسی ئێرانین بوه‌ستن و پاڵپشتی كورده‌كان له خه‌باتیان بۆ دێموكراسی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی بن.
نوێنه‌ری حیزب، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، كه له ساڵی ١٩٩٦ ئێران، هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حیزب و له چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا به‌تایبه‌ت له دوای ده‌ستپێكی خه‌باتی نوێ ڕۆژهه‌ڵات ناسراو به ڕاسان به پێشەنگیی حیزبی دێموكرات به به‌رده‌وامی ڕێبه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامیی باسیان له‌وه كردووه، كه هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر حیزب و سه‌ركرده‌كانیان له هه‌ر كوێ بن تێرۆریان ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش ڕێژیم به ته‌واوی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی میلیتاریزه كردووه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕه‌وشی ژیان له ڕۆژهه‌ڵات ڕووی له خراپتر بوونه.
له‌و كۆوبونه‌وه هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا، كه له دوای ٢٥ی ئۆکتوبر نزیک به ٧٠٠ كه‌س به‌پێی ڕاپۆرته‌كان كه شادی و خۆشیان كردبوو به بۆنه‌ی ڕێفرا‌ندۆمی باشوور ده‌سبەسەر كراون و ئێستا له گرتووخانه‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی بێسه‌ر و شوێنن. هه‌روه‌ها باسێكی كورت له سه‌ر دۆخی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، زیندانی سیاسی كرا كه نزیك به ٢٤ ساڵ له زیندانه و ئێستا بۆ ماوه‌ی ٣ مانگه مانی له خواردن گرتووه.
له دوایین باسی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه نوێنه‌ری حیزب به به‌ڕێز به‌زانی ڕاگه‌یاند، كه ئێمه له حیزبی دێموكرات له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران خه‌باتمان بۆ دێموكراسی كردووه، ئه‌و خه‌باته‌ش ئەمڕۆ زیاتر له جاران په‌ره‌ی سەندووە و ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه باس له مافی مرۆڤ، مافی چاره‌ی خۆنووسین، دێموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، پاڵپشتی دێموكراسیزیۆنی ئێران بن. هەروەها باسی له‌وەش كرد، كه ئێمه له‌و كاته‌وه دژ به تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئێران خه‌باتمان كردووه و ڕێژیمی ئیسلامیی به سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه و دونیا ده‌زانین.
جه‌یمز به‌زان قسه‌كانی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی پشتڕاست كرده‌وه و وتی: ئێمه ڕێژیمی ئیسلامیی به سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌گێڕی ده‌زانین و پاڵپشتی ئه‌و ده‌نگه ئازادیخوازانه‌ی ئێرانین.
به‌زان هه‌روه‌ها وتی: كه ئه‌وان ده‌نگی كورد له كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانی پارله‌مان له سه‌ر ئێران ده‌بن و پاڵپشتی خۆی بۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد دووپات كرده‌وه.