کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەعد حەریری هەڕەشەی لە ئێران دەکات

19:54 - 13 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەعد حەریری دەستی لە کار کێشایەوە و ڕایگەیاند دەستی ڕێژیمی ئیران لە ناوچەکەدا دەبڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوای ئەوەیکە دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە، جەختی کردەوە، ڕێگە نادەن چەکی حیزبوڵڵای لوبنان بەرەو ڕووی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە و سووریه بێتەوە.

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە ڕێگە نادەین لوبنان ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و دەستی ئێران لە ناوچەکە دەبڕین، چونکە ئێران هەوڵ بۆ وێرانکردنی وڵاتانی عەرەبی دەدات. له‌ هه‌ر كوێیه‌ک ده‌ستی ئێران هه‌بێت ئاژاوه‌ و وێرانكاریی ڕووی تێده‌كات.

حەریری ماوەیەک پێش ئیستا باسی لەوە کردبوو کە؛ ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرەکیی تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی عێراق، سووریه و لوبنانه و هەروەها ئەو ڕێژیمه بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی تایفەگەری لەو کۆمەڵگایانە ناوزەد کرد و ئەو ڕێژیمەی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکیەتی و ژیانی نەوەی داهاتوو وەسف کرد.

ڕەفیق حەریری، باوکی سەعد حەریری یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی لوبنان بوو ، لەو کاتەی سەرۆک وەزیران بوو، لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٨٢ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەیەک، تیرۆرکرا.

ڕەوتی ئەلموستەقبەل نوێنەرایەتیی پێکهاتەی سووننە لە لوبنان دەکات و پێیوەندییەکی باشی لەگەڵ سعوودیە هەیە.

ئەلموستەقبەل لە ڕکابەرییەکی بەردەوام لەگەڵ حیزبوڵڵا دایە کە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعە دەکات و پلانی کارکردن لە ڕێژیمی ئێران وەردەگرێت.