• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/١٥ - ١٨:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
کەریم پەرویزی

ئەفسەرێکی سوپای قاجاڕی، پەروەردەکراوی دەستی هێزەکانی بریتانیا کودەتای لە پاشایەتیی قاجاڕی کرد و حکومەتی کۆماری راگەیاند و دوایە کە ئاخوندە شیعەکان دژی کۆماری راوەستانەوە دووبارە کردیەوە بە پاشایەتی، بەڵام ئەمجارەیان پاشایەتیی پاڵەوی! رەزاخانی میرپەنج کە دوایە خۆی کرد بە رەزاشا، ئەرتەشێکی پۆشتەو پەرداخی دروست کرد و بە رێنوێنیی دەرەکی، بە زەبری هێز و بە ئەرتەشی یەکدەست ویستی هەموو مەمالیکی مەحرووسەی قاجاری کە ئەمجارە کرابوون بە مەمالیکی مەحرووسەی پاڵەوی لە ژێر یەک ئاڵا و یەک فەرماندا بەڕێوە ببا و یەک دەوڵەت و یەک نەتەوە پێک بێنێ. بە زەبری چەک‌و ئەرتەشی داپڵۆسێنەری بیست ساڵێک حوکمی کرد، بەڵام لە کاتی هاتنی هێزی موتەفەقیندا ئەرتەشە فڕوفیشاڵیەکەی هەڵوەشایەوە و هەموویان هەڵهاتن!

حکومەتی بەعسی سەدام، ئەو ئەرتەشە پۆشتە و پەرداخەی هەبوو و سەرتاسەری عێراقی پێ پاکتاو کردو چەندین شەڕی لە ناوچەکەدا پێ کرد، لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەبەرامبەر هێرشی دەرەکیدا تەنیا ٢١ رۆژ شەڕی پێ کرا، ئەویش زۆرتر هێرشە دەرەکییەکە حەزیان لێ بوو شەڕەکە درێژەی هەبێ تاکوو ئەرتەشەکەی بەتەواوی وردو خاش بکەن!

لە ٢٠١١دا مالیکی، حاکمی بەغداد ئەرتەشی عێراقی بە چەک‌و جبەخانەی ئەمریکایی تەیار کردبوو، ئۆپەراسیۆنی دیجلەی راگەیاند و ویستی کوردستانی پێ بگرێتەوە، ١٠٠٠ تیرۆریستی داعش هاتنە نێو مووسڵ و ئەرتەشە فڕوفیشاڵیەکەی هەتا بەغداد هەڵهاتن!

لە دوای هاتنە سەرکاری خومەینی لە ئێراندا، فەرمانی جەهادی بە دژی کورد دەرکرد و تەواوی ئیمکاناتی مرۆیی و سیاسی و ئابووری و دینیی ئێرانی خەرجی سوپای پاسداران کرد و ناردیە سەر کوردستان هەتا کوردی پێ سەرکوت بکا و کوردستان داگیر بکا. ئێستا دوای ٣٨ ساڵ لە هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر کوردستان، هێشتا لە نێو شارەکانی کوردستاندا تانک و مووشەک و چەکی قورس نمایش دەکەن و پادگانەکانی سپا لە نێو دڵی شارەکانی کوردستاندا سیمای شارەکانیان تێک داوە و بەشێک لە شاریان داگیر کردووە و هەر چەند مانگ جارێک بە بیانوویەک، هێزی زۆر و زەبەنی سوپا و بەکرێگیراوانیان لە نێو شارەکاندا مانۆڕ پێ دەدەن. دوای ٣٨ ساڵ هێشتا بە تانک و تۆپ و مووشەک بەرەوڕووی لاوانی کورد دەبنەوەو لە نێو شەقامەکانی شاردا سەنگەر لێ دەدەن!

رەنگە چەک و جبەخانە و ئەرتەشی زەبەلاحی سەرکوتکار و سوپای پاسدارانی تیرۆریست بتوانن دەسەڵاتی ئیدئۆلۆژیک و دیکتاتۆری لە نێو خاکێکدا بسەپێنن، بەڵام هەرگیز ناتوانن بەسەر خەڵکدا حکومەت بکەن، چوونکە ئەو خەڵکە تەنیا لەبەر پاراستنی گیانیانە کە رەنگە بۆ ماوەیەک بێدەنگ بن، بەڵام رۆژێک بێزارییان لەو داگیرکاریە نیشان دەدەنەوە. ئەو هێزە فڕوفیشاڵیانەی وەکوو ئەرتەشەکەی رەزا شا و سوپای بەعس و ئەرتەشەکەی مالیکی چۆنیان بەسەر هات، داهاتووی سوپای پاسداران و ئەرتەشەکەی عێراقی ئێستاش کە دەیهەوێ بە نمایشی چەک و سەرکوت حکومەت بکا، بەو چەشنە دەبێ چوونکە هەرچی بەهێزیش بن لە ئەرتەشە خاوەن چەکە ئەتۆمیەکەی سۆڤیەت بەهێزتر نابن، کە دوای ١٤ ساڵ داگیرکاری، بەناچار ئەفغانستانی داگیرکراویان بەجێ هێشت و لە بەرامبەر نارەزایی خەڵکی سۆڤیەتیشدا خۆیان پێ ڕانەگیرا و بە شەو و رۆژێک حکومەتە دیکتاتۆرییە پرۆلتاریایەکەیان تێکەوە پێچرا.

چەک و جبەخانە رەنگە چەند رۆژێک داگیرکەر بپارێزێ، بەڵام هەرگیز رەوایی بۆ حکومەت ناهێنێ؛ حکومەتێک کە نەتوانێ دڵی خەڵک وەدەست بێنێ، ئاکامەکەی هەر رووخانە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.