• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چەند ڕەهەندێک لە پرۆژەی ئایدیای ئیمپراتوریی ئەتۆمی

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/١٥ - ١٨:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چەند ڕەهەندێک لە پرۆژەی ئایدیای ئیمپراتوریی ئەتۆمی
کەیوان دروودی

ئایدیای ئیمپراتوریی قەومی وەکوو پرۆژەی حکوومی لە کۆتاییەکانی قاجار و سەرەتای پەهلەوییەوە لە ئێران دەستیپێکرد. وەک لە رابردوو و ئیستادا دیارە ئاوێتەیەک لە ئەزموونی سیستمی پاشایەتی و عەقڵییەتی شیعەگەریی ویلایەتی فەقیهی وای کردووە کە جوغرافیای ئێران ببێتە مەیدانێکی ئاوەڵای ئیدەئال بۆ ئەم مەبەستە. ئەگەرچی بەریەککەوتنی ئەم دوو رەهەندە هزرییە تەواوکەرە، بە لێشاو لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا دیارە، بەڵام جۆرێک لە لێک‌تێگەیشتنیان بۆ کاتی دیاریکراو هەیە.

هۆی ئەم تێگەیشتنە هاوبەشەش بۆ تەواوکەربوونیان دەگەڕێتەوە کە بنەچەکەی لە پێگەی کۆمەڵایەتیی هاوتەریبیاندایە کە بەدرێژایی مێژوو جەماوەرێکی گەورەی ئاپۆڕەی لەدەور خۆیدا کۆ کردووەتەوە. هۆی گوتاری دژەعەرەبیی ڕێژیمی ئیسلامیش هەر بۆ ئەم مەسەلە دەگەڕێتەوە کە گەرەکی نییە تووشی لەکیسچوونی پێگەی لای دەستەی دووەم بێت. ئەم کردارە لە ناوەندی دەنگ و رەنگی رێژیمدا تەنانەت لە کێبەرکێیەکی وەرزشیدا دیارە تا دەگات بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و پەنابردن بۆ سیمبۆل و ئێلێمانەکانی قەومی و میراتی پاشایەتی کە لە سەردەمی خاتەمییەوە بوو بە باو و لەلای ئەحمەدی‌نژاد و رۆحانییەوە درێژەی پێدرا.

جەختی ئێمە لەم وتارە لەسەر پرۆژەیەکە کە تا ئێستە کەمتر لەسەری باس کراوە. پرۆژەی وزەی ناوکی بەهیچ شێوازێک دەرهاویشتەی دەسەڵاتی دەستەی حوکمڕانی دوای ٥٧ نییە. بەڵکوو رێژیمی ئیسلامی تەنیا درێژەدەری ئەم ئایدیایە بووە. وزەخانەی ئەتۆمیی بووشەهر بە گرێبەستێک لە ساڵی ١٩٧٤ی زایینییەوە لە نێوان دەسەڵاتی دەرباری ئەوسای ئێران و کۆمپانیایەکی ئاڵمانی ئیستارتی لێدرا و بەردەوام بوو. لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران رۆژنامەی زمانحاڵی دەستەی حوکمڕان لە ژمارەی ١٤ی خۆیدا لەژێر ناوی"وزەخانەی ئەتۆمی ناپاکییەکی ئاشکرا دژی گەلی ئێمەیه"، بە فەرمی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بەم پرۆژە دەرخست.

بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٢ دەرکەوت کە بە شێوازی شاراوە و دوور لە چاودێریی رێکخراوی جیهانیی وزەی ناوکی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا درێژەی بەم پرۆژەیە داوە. ئەم نهێنییەی رێژیم لەلای رێکخراوی شوورای میللی مقاومەت بۆ یەکەمجار ئاشکرا کرا کە ئەمەش لەخۆیدا پەیامی ئەوەی پێیە کە رێکخراوە جیهانییەکانی پەیوەندیدار بەم پرسە و هەروەها ئامریکاش ناتوانن دڵنیا بن لەوەیکە لە حەشارگە نیزامی و ئەتۆمییەکانی نێو ئێران چی دەگوزەرێ!

لێرە بەدواوە لە کاتێکدا کە رای گشتی لای وابوو گەمارۆ دەتوانێ وا لە رێژیم بکات دەست لە پیتاندنی ئۆرانیۆم هەڵبگرێ، بەڵام وا نەبوو و لە کۆتاییدا بە رێککەوتنێک ناسراو بە بەرجام ئەم قەیرانە لە کەفوکوڵ نیشتەوە. بەڵام ئەمە کۆتایی کار نەبوو و دوای ئەم رێککەوتنە لەرزۆکە، بەرجام بوو بە قەڵغانێک بۆ هەرجۆرە زەخت یان کاردانەوەیەکی جیهانی لەبەرامبەر ئەوپەڕخوازیی ئایدیای ئیمپراتۆرییەکە. لێرە بەدواوە دەستی سوپای قودس و قاسمی سولەیمانی لەژێر سێبەری بەرجام بۆ برەودانی زاڵییەتی دەسەڵات ئاوەڵاتر بوو. لێرەدا دەوری بەرجام ئەوەبوو کە هەڕەشەی ئەتۆمیی لەسەر ناوچە و جیهان لابردووە و بووەتە هۆی گەرەنتییەک بۆ راگرتنی پڕۆسەی پیتاندنی ئۆرانیۆم. بەو بۆنەوە بەشدارانی رێککەوتنەکە و بەتایبەتی ئورووپاییەکان، ئێستەشی لەگەڵ بێ، لاپەڕەکانی بەرجام وەک یاسایەکی جیهانی گشتگیر دەبینن و پێداگرن لەسەر پراکتیزەکردنی. بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان هەر زوو کەوتە باسکردن لە دەرهاویشتە نەرێنییەکانی و دەستەواژەی "رۆحی بەرجامی" هێنا کایەوە. ئەدمینیسترەیشنی نوێی ئامریکا درکی بەوە کردووە کە ئیدارەی ئۆباما فایلێکی ناتەواوی لە کۆشکی سپی جێهێشتووە کە چارەنووسی تاقیکاری رۆکێتی بالێستیک، دەسدرێژی و داگیرکاریی نیزامی لە ناوچە و بەگشتی مەسەلەی سوپای قودس یەکلایی نەکردووەتەوە.

رووی گرینگی ئەم مەسەلە پشتیوانیی پڕاوپڕی بەشی قەومگەرای ئۆپۆزیسیۆنی بەناو سەرانسەرییە لە دەستێوەردانەکانی شەخسی قاسمی سولەیمانی کە ئەوە دەرخەری ئەو راستیەیە کە ئایدیای ئیمپراتۆری لە هەر فۆرمێکدا بۆی دەلوێ خۆی دەردەخات. وزەی ناوکیش ئەگەر لە سەردەمی پەهلەوی و هەتا ئێستەش نەیتوانیوە خەونی چەکی ناوکییان بۆ بەدی بێنێت، خۆ توانیویەتی ببێتە قەڵغانێکی ئەستوور کە نەتەنیا روویان وەک ئیرادەیەکی ئاشتیخواز بنوێنێ بەڵکوو لایەنی رێسایی و یاسایی و تەنانەت ئاکاریش بەخۆوە بگرێ و ببێتە شووشەیەکی ناسکی سیمبۆلیک کە دەست و لاقی هەموو زیان لێکەوتووانی ناوچە و جیهان و ناوخۆی ئێران بەرامبەر بە ئایدیاکەیان ببەستێتێتەوە و هەر هەنگاوێکیان بۆ بەرەورووبوونەوەی ئەم ئایدیا تۆقێنەرە دەبێ بەسەر بەربەستێک بە ناوی بەرجام هەڵبگیردرێ. لەگەڵ هەموو ئەم راستییانە کە وەک ئەمری واقیع چەسپاون، پێداگریی یەکیەتیی ئورووپا بۆ مانەوە بە ئاراستەی بەرجامدا زیاتر لە جاران رێخۆشکەرە بۆ درێژەی رەوتی خێرای تێرۆریزمی فاشیزمی قەومی/مەزهەبیی رێژیمی ئێران. هەربۆیەش ئەگەر بێت‌و جیهان بە زوویی چارەسەرێک بۆ ئەم قەیرانە شاراوە نەبینێتەوە، ئەوە بە زانینی ئەو راستییە کە ئەم دەسەڵاتە سەدان کیلۆمیتری دەرەوەی سنوورەکانی خۆی بڕیوە و چمکێکی لە لێوارەی مەدیترانە و لایەکی لە کەنداوی عەدەن دەدات دەبێ قەبووڵی دەسەڵاتێکی ملهوڕی ئیرادەگەرا بکات کە زۆر زیاتر لە کۆرەی باکوور مەترسیدارتر، بێسنوورتر و کارەساتبارەترە. هەروەها گەلانی نێو جوغرافیای ئێران دەبێ ئەوە بزانن کە لەم حاڵەتەدا کە تێییدان، جیا لە لێک نزیکبوونەوە و دان بەیەکترنان هیچ دزەرێگەیان لە داهاتوو بۆ رزگاری لەژێر چەپۆکی ئەم ئایدیا فراوانخوازە لەبەردەمدا نامێنێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.