• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی گەلی کورد به تایبەت له باشووری رۆژهەلات، وتووێژکمان لەگەڵ کاک "ئاوات ساروج" چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێناوە

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/١٥ - ١٩:٢٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی گەلی کورد به تایبەت له باشووری رۆژهەلات، وتووێژکمان لەگەڵ کاک
وتووێژ: شەهرام میرزایی

بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی گەلی کورد به تایبەت له باشووری رۆژهەلات، وتووێژکمان لەگەڵ کاک "ئاوات ساروج" چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێناوە که پێشکەشی خوێنەرانی ئازیزی "کوردستان" دەکرێت.

*سەرەکی‌ترین پیلانه‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی بۆ لەنێوبردنی هەستی کوردایەتی یان به لاڕێدابردنی هزری کوردانه له کوردستان به تایبەت له کرماشان و ئیلام چین؟

لە سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامییەوە هەر زۆر زوو و بەئاشکرا دەرکەوت کە ئەم ڕێژیمەش درێژەدەری بەرنامەی دژە نەتەوەکانی نێو ئێران و تۆکمەتر لە ڕێژیمی پاشایەتی پیلانی بەرفراوانی بۆ لە ناوبردنی کیانی نەتەوەیی و وردکردنی ئێتنیکە نەتەوەییەکان هەیە و زۆر بە وردی و بە شێوەیەک نەرم و زیرەکانە پیلانە نگریسەکەی وەک وەرەسە کە لە سیستەمی دژە نەتەوەکانی ئێران وەرگرتبوو جێبەجێ دەکرد. سەرەتا بە بەهێز کردنی باری دینی و مەزهەبی و هێنانە کایەی سەدان بدعەت (نوێکاری!) لە ڕاستای مەزهەبی شیعە و هەروەها بە ئێرانی کردنی مەزهەبی شیعە لە جاران بەهێزتر لە سەر ناوی (ئۆمەت)ی ئیسلام وشیعەی دوانزە ئیمامی هەوڵی کاڵ کردنی نەتەوە و بیرو هزری نەتەوەیی دەدا کە لە درێژایی تەمەنی پڕ لە تیرۆر و تاوانی فەرهەنگ و داب و نەریتی نەتەوەکان و بگرە ورد و خاپوور کردنی زمانی هەر نەتەوەیەک کە بە لایەوە ڕەسمی ئەهاتە ئەژمار کردن تارادەیەک بە هەزینەی گرانەوە هەوڵی سەرکەوتنی خۆی داوە!

بەرنامەی تۆکمەی داڕێژراوی ڕێژیم وەک بەهێزکردنی ئاستی دینی و مەزهەبی شیعە لە ئێران،هەروەها پتەوترکردنی فکریەتی یەک نەتەوە بە ناوی میللەتی ئێران، یەک زمان و یەک ئاڵا و وڵات کە خۆی پێکهاتووە لە وردە فەرهەنگ، شێوەزارە بوومی(خۆجیی) یەکان و هەر چەشنە داب و نەریتێک کە لەگەڵ فکریەت و بابەتی پیلان داڕێژراوی رێژیم نەبێت لە بەرنامەیاندا گونجاوە و ڕۆژانە هەوڵی جێبەجێ کردنیان داون، لێرەدا ڕەوڵی پەروەردە و فێرکاری، هونەرە ئیسلامییەکان، ڕێنوینی ئیسلامی و ئێرانی، هەر لە ئاستی زانستگە، فەرهەنگخانە و وەزارەتی خوێندی باڵا و هەموو دامودەزگا پەروەردەیی و فیرکارییەکان ئەم پیلانە تۆکمانە یەک بە یەک جێبەجێ کراون. ئەوەیکە لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییدا وانەی ئایین و دینی هەبێت، خویندی زمانی عەرەبی هاوتاو لەگەڵ فارسی‌دا بەردەوامی هەبێت هەتا ئاستی زانستگەکانی ڕێژیم، هەردوو بەرنامەکەی هەم پەروەردەی دینی و مەزهەبی شیعە و هەم بە یەک میللەت و یەک زمان ناساندنی ئێرانی ئیسلامی و فارسی، ستراتێژییەکی بە تەواوی مانا ناوەندگەرای یەک نەتەوە و تاکە زمانی بەهێز کە خۆی خاوەنی فەرهەنگسەرای ئێرانی و فارسی هەبێت درێغی بە لە ناوبردنی هەموو زمان و فەرهەنگە ڕەنگاوڕەنگەکانی نێو وڵاتێک کە چەندین نەتەوەیی هەژمار دەکرێ نەکردووەو بگرە تا نێو هەموو ماڵی دانیشتووانی وڵاتی ئێران تەشەنەی سەندووە.

کرماشان و ئیلامیش بە حوکمی کورد بوونیان، زۆرترین هەوڵ بۆ لەنێوبردنی ئەم ئێتنیکە نەتەوەییانەی لێدراوەو مەزهەبی باڵادەستیش وەک شیعە گەری لە دوای دامەزرانی شیعە لە سەردەمی خۆی زۆر کاڵ و کەمڕەنگ بوو هەتا لە سەردەمی هاتنە سەرکاری ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، وەک شۆڕشێک بۆ زیندوو ڕاگرتن و پەرەپێدان و پەروەردەی هزری ئیسلامی لە ناو و نیشان بگرە، تا کۆنیە (نازناو) دروست کردن و ڕێک جۆدا کردنەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ناوی شیعە و جیاواز لە کوردی سوننە مەزهەب و هەروەها ئەو شارانەی کە نزیک بە هەشتا ساڵی پێش تەنانەت یەک مزگەوتیانیش نەبوو پڕ بوون لە مزگەوت، حۆسەینیەو ناوەندیی پەروەردەی مەزهەبی شیعەو دینی نابی محەمەدی!

لێرە بە فارس کردنی خەڵک و موسڵمانی شیعەی دوازدە ئیمامی لەم دەڤەرانە لە بە هێزی خۆیدا بە پیلان و بەرنامەی هەزینە هەڵگری ڕێژیمی ئاخوندی هۆی سەرەکی کاڵ بوونەوەی هزری نەتەوەیی و نیشتمانی خەڵکانیک بووە کە بە بێ خوێندنەوەی ڕاست وورد لە مێژوو، فەرهەنگ، کۆمەڵگە و داب و نەریتی کوردانەی خۆیان، هەر بە ئاسانی لە داوی ئەم پیلانە کەوتوون کە ئەوڕۆکە بەهۆی ئاسەواری ئەم پیلانە نگریسە بۆ لەنێوبردنی ئەرکی تاکە ڕۆشنبیر و زاناکانی کوردستانی ئەستەم و گران کردووە!

کۆمەڵگەی مەدەنی له کرماشان و ئیلام بۆ به‌هێزکردنی خۆیان و بەرپەرچدانەوەی پیلانه نگریسەکانی کۆماری سێداره دەبێ له چ رێ و شوێنگەلێک کەڵک وەرگرن؟

باسی پیلانە هەزینە هەڵگرەکانی دوژمنێکی وەک ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرا کەچی لێرەدا ئەرکی چالاکانی فەرهەنگی، ئەدەبی، مەدەنی و هەروەها چالاکانی نەتەوەیی و تێگەیشتوو لە بابەتی کاولکاری سیستم لەم زەمەنەدا چەندە گران بێت بەڵام ڕێگاچارەو بەرپەرچدانەوەی پیلانی دەیان ساڵەی ڕێژیم کەم تا فرە دەسنیشان و دێتە بەر خوێندنەوە.

خوێندنەوەی زمانی دایکی هەر کەس و مەنتەقەیەک بە شێوەزاری خۆی لە ئاستی بەرزی خوێندن و نووسین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کە بنەما و هێز و تەوانایی هەبێت وەک بواری ئەدەبی (پەخشان- چیرۆک- شێعر و تەنانەت ڕۆمانیش)، بەهێز کردنی بابەتەکە لە رێی گوتراوە زارەکیەکان و کۆکردنەویان و نەهێشتنیان لە لێواری لەناوچوون. پەرە بە مووسیقی وهونەری کوردی لە ئاستی سوننەتی، کلاسیک و بە شێوەی ڕۆژیش کە ئەوڕۆ ئەگەر لە بابەت و تێکست یان گوتار و ئاوازی هاوردە دوور بێت و پاک و بێگەرد بکرێتەوە بە هەزینەی گران و ئەستەمیشەوە هەر سوودبەخش دەبێت و بە خۆماڵی کردنی فەرهەنگ و هونەری کوردی لە جاران زیاتر، لە ئاستی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی، هونەری و نەقد و پێداچوونەوە بە بابەتەکان تەنانەت ئەگەر ساڵانەش بێت وەک بەرفراوان، خۆڕسک و لە ئاستی چەند کەسیشدا هەر دەتوانێت وڵامدەر بێت و بۆ لە ناوبردنی پیلانی ڕێژیم وەک چالاکی مەدەنی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تەنانەت پاراستنی ژینگەو کاڵچر، پووشین و زیندوو کردنەوەی هێما نەتەوەییەکان بەرنامەداڕێژراو و تۆکمە لە جێی خۆیدا سوودبەخش دەبێت.هەروەها بەرزکردنەوی ئاستی نەتەوەیی و نیشتمانی و لە ئامێزگرتنی هەموو بنەوا و هێما نەتەوەییەکان کە لە ژینگەو ژیان و فکرماندا دەبینین و پاراستنیان خۆی لە ئاستی کەم ڕەنگ کردنەوەی فەرهەنگ و باوەڕی هاوردە و خاوارە وەک دین و باوەڕی غەیرە کوردی بە گشتی ئەوەش لە ئاستی خوێندنەوەی بەهێز و لۆژیک لە خەساری دینی هاوردەو تەفروتوناکردنی هەموو پیرۆزییەکانی نەتەوەمان بە دەست و چڵ و پۆی دینێکی هاوردەو دوور لە داب و نەریتی نەتەوەییمان زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بۆ ئاشکرا کردن و دڵنیا لە خاوارە بوونی دینێک ئاگادارمان بکاتەوە و لە زمان و کاڵچرێک کە خۆدی نییە، ڕزگاری نەتەوەیەک بە دوای ئەم هزرەوە بێت.

راسان چۆن دەتوانێ له پڕۆسه‌ی به‌هێزترکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی له کرماشان و ئیلام یارمەتیدەر بێ؟

ڕاسان وەک پڕۆژە، بابەت، هەست، بە فەرهەنگی شۆڕشگێڕی کراو، بە خەباتی بەهێزی شار و شاخ، بە خۆدی کردن و لۆژیک کردنی ڕاسانێک کە زۆر کەس هەوڵی ناساندنی دەدات، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کە باسکرا هەر یەکە و بە بەرنامە، لە ئاستی تێگەیشتن و هەنگاو بە هەنگاو و پلە بە پلە، ڕەخنە بکاتە نێو ناخی تاکی کۆمەڵگەی کوردی و لە بوارە ئەدەبی، فەرهەنگی، هونەری و موبارزاتیدا لە لای هەموو شارۆمەندێک وەک پڕۆژەو مانیفێستێک بۆ بە ئاگاهێنانەوی تاک و کۆمەڵگە بە گشتی بە بەرزکردنەوی وشە بە وشەی زاراوە و زمانی نەتەوەیەک، بە بەرزڕاگرتن و نرخی بەرزی هێما پیرۆزەکانی نەتەوەیەک، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی خوێندنەوەی لۆژیکی لە هەر بوارێکدا کۆمەڵگەیەکی زیندوو، چالاک، بە خۆی هاتوو و تێگەیشتوو لە خۆدی ژیان، لە هەست و خۆناسین و خوێندنەوەی دووبارەی هەبوونی تاکی نەتەوەیی و نیشتمانی وەک دەرس و فێرگەیەک بۆ پەروەردەی کۆمەڵگەی کوردیمان لە سەر ناوی چالاکی مەدەنی بەرفراوان و هەر یەکەو لە کات و ساتی خۆی بە ئامانج و بە دوای نەتیجەی بەنرخ و بە هێزدا بگەڕین بۆیە هەموو بوارە ئەدەبی، فەرهەنگی، هونەری و هەست و شۆڕشگێڕییەکان و ئاستی بەرزی موبارزاتی وەک بەهێزی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی بکرێتە فێرگەو خوێندنەوەی بۆ بکرێت و لە چالاکییە پێویستەکانی نێو کۆمەڵگەدا بۆ هەموو چین و توێژێکی ئەم نیشتمانە کە کوردستان بێت بە بەرنامە بکرێت. ئەوەش هێزی بیرو باوەڕ، وزەی بەرزی ئیرادەو هێزی مرۆڤیی پێگەیشتوو و تیگەیشتووی دەوێت کە ئەوەش لە نیشتمانی کورد زۆرەو دەبێت هاودەنگی و هاوڕاییەک ساز بکرێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: