• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

شکستی کەرکووک سەرەتای هەستانەوەیەکی تر

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/١٥ - ١٩:٢٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شکستی کەرکووک سەرەتای هەستانەوەیەکی تر
جەماڵ ڕەسووڵ دنخه

مێژوو هەردەم بە شێوە و جۆرێک لە جۆرەکان دووپات دەبێتەوە. ڕووداوی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی بەرانبەر لەگەڵ ١٦ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی درووست وەبیرهێنانەوە و دووپاتبوونەوەی مێژوو لە جیهاندا و بە تایبەتی‌تر بۆ نەتەوەی کورد بوو.

ڕووداوە مێژووییەکانی نەتەوەی کورد وەک "شۆڕشی شیخ سەعیدی پیران (٨ی شوباتی ١٩٢٥)، میری ڕواندز (١٨٢٦)، شێخ ڕەزای دەرسیم (١٩٣٧)، سمایل ئاغای سمکۆ (١٩١٨)، شۆڕشی ئاگری (١٩٢٧)، شێخ عوبەیدوڵلا نەهری (١٨٨٠)، بەدرخان (١٨٢١)، یەزدانشیر (١٨٥٣)، شێخ مەحموود (١٩١٨)، شێخ ئەحمەدی بارزان (١٩٤٣)، شێخ عەبدولسەلام بارزانی (١٩٠٨) و قازی محەممەد (١٩٢٤) بزووتنە ئازادیخوازەکانی کورد هەموو لە یەک چەمکدا جێگایان دەبێتەوە، " نسکۆ و سەرهەڵدانەوە".

ڕووداوی کەرکووک لە چوارچێوەی شرۆڤەکردنی پرسێکی مێژوویی ئاسانە و هەموو تاکەکانی کورد خۆیان و ڕێبەرانی کورد سەرزەنش دەکەن کە نەدەبا کورد ئەو هەڵە مێژووییەی کە چەندین جار ئەزموونی کردووە سەر لە نوێ دووپاتی کاتەوە، بەڵام دەبێ بڵێین هەموو شۆڕشەکانی کورد و شکستەکانیان و ئێستا کەرکووک لە باری ڕەوانییەوە کەریگەری لە سەر هەست و بیری نەتەوەیی داناوە. سەردەمی خۆشی شۆڕشەکانی دیکەی کورد بەم چەشنە و زیاتریش کاریگەرییان داناوە بەڵام بە هۆی ئەوەیکە "وشیاریی نەتەوەیی" زۆر لاواز بووە و کەرەستەی ڕاگەیاندن نەبووە تا ئەم ڕووداوانە تۆمار بکرێن و بگوازرێنەوه، بە بێدەنگی خۆیان نوقمی هەستی پڕ له دەردی خۆیان بوونە. ڕووداوی کەرکووک لە سەردەمی ئێستادا بەهۆی پێشکەوتنی سەردەمی ئێمە هەموو کوردێکی هان دا کە کەرکووک خاکی کوردستانە و دەبێ "تۆڵە" بستێننەوە و نیسبەت بەو ڕووداوە خۆیان بە هاودەرد زانی واتە لە هەستی هاوبەشدا بە مانای کردەیی بەشدار بوون.

ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە دنیای دەرەوەی گوت کە کورد "ئیرادەی" خۆی هەیە و چارەنووسی خۆی دەنووسێت، ئەمە بە لای هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕۆژئاواوە جێگای باوەڕ نەبوو، چونکە نەتەوەی کورد ئەو نەتەوەیەی سەردەمی سەدەی ١٩ و ٢٠ نەبوو کە ئەوان بیریان لێ دەکردەوە. بۆیە ئەگەر بڵێین ڕۆژئاواش لە موحاسباتی خۆیان نیسبەت بە کورد تووشی هەڵە بوونە دوور لە ڕاستی نییه؛ بۆیە ڕێفراندۆم توانی سیاسەت و ڕوانگەی ڕۆژئاوا و جیهان نیسبەت بە کورد بگۆڕێت.

شکستی هێزەکانی پێشمەرگە ئەویش بەو شێوە نەخوازراوە ناتوانێت "ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کورد ماوەبەسەرچوو بکات". بەڵکوو حەقیقەت ئەوەیە کە ئەگەرچی ئەنجامی ڕێفراندۆم نەبوو بە کردەیی بەڵام پڕۆژەی سەربەخۆیی ڕانەوستاوە و وەدیهاتنی ئەو ئامانجە تەنیا "کات" دەخوازێت.

پڕۆژەی کوردەکان ناتوانرێت بە حکوومەتێكی "فرقەگرا" کە بنچینەکەی میلیشاکانی "حەشدی شەعبی" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران پێکی هێناوه، ڕابگیرێت. ئەو شتەی کە دەتوانێت سەربەخۆیی‌خوازیی کوردەکان ڕابگرێت جێبەجێ کردنی نیزامێکی سێکۆلار، دێموکراتیک، فیدراڵ، لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی مەدەنی دایە کە هەمووهاووڵاتیانی ئەو جوغرافیایە (عێراق) بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئایین و مەزهەب و نەتەوە لە خۆیدا جێ بکاتەوە کە ئەوەش شتێکی زۆر ئەستەم دێتە بەرچاو.

ئەوەیکه زیاتر لە هەموو شتێک لە ئێستادا کوردەکان بۆ سەربەخۆیی هان دەدات، ماهیەت و چوارچێوەی فکری و پێکهاتەی ئێستای دەوڵەتی بەغدایە کە نە لە ئێستادا و نە لە داهاتوودا ناتوانێت شتێک بە کوردەکان بدات کە ئەوان داوای سەربەخۆیی نەکەن.

دوای وەرگەڕانی حکوومەتی سەدام حوسێن، حکوومەتێک لە بەغدا هاتە سەر کار کە سەرەڕای مەزهەبی بوونی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، کە ئەوەش کێشەیەکی قووڵ بوو و لەراستیدا سەرچاوەی هەموو کێشەکان بوو.

دوای ئەو چەند ساڵ حکومەتدارییە لە بەغدا هیچ ڕێگایەک جیا لە سەربەخۆیی نەمابوو، چونکە عێراق لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ببووە ناوەندێكی "فرقەای" شیعە کە سەر بە ڕێژیمی ئێران بوو. دەسەڵاتی شیعه بە سەرپەرەشتیی ڕێژیمی ئێران لە سەردەمی ئۆبامادا زیاتر خۆی سەپاند و سەقامیگر بوو(قسە و لێداونەکانی ئیستا و ڕابردووی سیاسەتەمەدارانی جیهان و بەتایبەت بەرپرسانی ئامریکا سەلمێنەری ئەو بابەتەیە).

بۆیە تا کاتیک کە عێراق لە باتڵاقی حکوومەتێکی مەزهەبیی وەک ڕێژیمی ئێراندا بمێنێتەوە پڕۆژەی کوردەکان هیچ کۆتاییەکی پێ نایەت؛ بەڵکوو لە ماوەی داهاتوودا شایەتی گۆڕەپانی سیاسی و نیزامیی دیکە لە ئاستی عێراق و ناوچەکەدا دەبین کە ئێستاش هۆشداری دەدەن خۆ لە شەڕ بپارێزن.

هەروەها دەبێ بڵێین کە بۆ سیاسەتمەدارەکانی کوردستانی باشوور قەبووڵ ناکرێت کە دەستەوەستان دانیشن و چاو لە کەرکووک بکەن چونکە کەرکووک جیا لەوەیکە سەرچاوەیەکی بەهێزی ئابوورییە، بە شایەتی مێژوو کەرکووک سەرەڕای هەموو پێکهاتەکانی شارێکی کوردستانیە.

سەرەڕای ئەوەیکە ڕیژیمی ئێران درێژە بە دەستێوەردانەکانی خۆی دەدات و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایه دووبەرەکی و ئاژاوە بنێتەوە، بەڵام بەو حاڵەشەوە پەروەندەی کوردەکان بە لە دەستدانی کەرکووک و تەنانەت کۆنتڕۆڵی شارەکانی کوردستان نابەسترێت.

پڕۆژه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، پێشتر پیلان و پلانی بۆ دا‌نرابوو. بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی باسیان لەوە کردبوو کە ئەگەری ڕووداوێکی لەم چەشنە بوونی هەیە، بۆیە دەیانگووت کە زمانی هەڕەشە هیچ پرسێک چارەسەر ناکات و گفتوگۆ باشترین ڕێگایە. هەروەها پێشتریش به‌ ڕوونی و ئاشكرایی به‌ سه‌ركردایه‌تی كورد گوترابوو كه‌ ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ بكشێنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هێڵی سه‌وزیان ده‌ستنیشان كردبوو كه‌ سنووری پێش ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی سه‌دامه‌. ته‌نانه‌ت له‌ دواڕۆژی فشاره‌كان بۆ دواخستنی ڕێفراندۆم، ته‌كلیفی دواخستن بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌ و مانگیش هه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ دروستی مەبەست لێوەرگرتنه‌وه‌ی كه‌ركوک پێش واده‌ی ڕێفراندۆم و ڕێگرتن بوو له‌ ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم لەو شارەدا! دوای رێفراندۆمیش هەرچی بانگی دیالۆگ بوو رەدیان کردەوە و پیلانی هێرش و داگیرکردنی کەرکووکیان بە رێبەریی سپای پاسداران جێبەجێ کرد.

مامه‌ڵه‌ی عه‌قلانی له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعیەتە‌دا بۆ كورد گرینگه‌ و دەبێ هێڵی سیاسی خۆی وه‌ک ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی و دێموكرات و خاوەن دۆزێكی ڕه‌وای مێژوویی كه‌ چه‌ندین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، ئیدە و ئایین له‌خۆ ده‌گرێت بپارێزێت، چونكه‌ كورد له‌ ڕووی ستراتیژیی نه‌وتی و ژێئۆسیاسیه‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌كی قورسه و لە نێوخۆدا خۆی بەهێز بکا و کەموکووڕییەکانی رابردووی راست بکاتەوە.

هەروەها لە هەلومەرجێکدا کە نەتەوەی کورد لە شۆکدایە و له ڕووخانی شکۆی نەتەوایەتی دوای ڕێفراندۆمدا دەژی، بەرپرسایەتی ئێمە ئەوەیە بە جیاتی بوون بە دادوەر ببین بە نۆژدار و پەرەستار. ئەرکی ئەخلاقی ئێمە لە هەلومەرجێکدا کە بوون و نەبوونی نەتەوایەتیمان لە مەترسیدایە، بوون، یەکبوون و گرێبەستێکی خێرای کۆمەڵایەتی و ڕوحیە بۆ ئەوەی پێکەوە ئەو قەیرانە تێپەر کەین گرینگ و کاریگەرە و دوای تێپەربوون لە قەیرانەکە بێگومان کاتی حیساب وەرگرتن لە قەیران خوڵقێنەکانیش دێت.

بە ڕووداوێکی وەک کەرکووک ئەگەر دووپات بێتەوە جێگای قەبووڵ کردن نییە، بەڵام نابێ ئەوەش لەبیر بکەین پێش ڕوودانی ئەو ڕووداوە کورد قۆناغی زۆر هەستیاری لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا دەبڕی، بۆیە ئەو ڕووداوە نابێتە بنەما بۆ دۆڕانی کورد بەڵکوو دەبێ بزانین کە سیاسەت کاتییە و هەمیشە بردنەوە نییه و دۆڕانیشی هەیه. ڕێبەرایەتی کورد دەبێ ئەوە بزانێت کە یەکدەستی هێزی نیزامی خۆی بەرگێکی بەرندەیە لە کایەی سیاسەتدا.

ڕێبەرانی سیاسیی كوردستان زۆر چاک لەو ڕاستیانە دەزانن و تەجرووبەیان لەگەڵ هەموو جۆرە حکوومەتەکانی زاڵ بە سەر کورددا کردووە كە پڕه لە هەلپەرەستی و پەیمانشكێنی و درۆ و دەلەسە لە لایەن دوژمنان و خائینەکان؛ هەر ئەوەش دەبێ دیسان ببێت بە خاڵێک کە "کەمتەرخەمی" هەڕەشەیەکە بۆ سەر دەرفەت و دەسکەوتەکانی کورد.

کورد جارێکی دیکە ڕیزەکانی خۆی ڕێک دەخاتەوە و بۆ جارێکی دیکەش خۆی بە جیهان و ناوچە دەناسێنێتەوە. کورد ئەگەرچی لە مێژوودا زەبری قورسی وێکەوتووە بەڵام نە تەنیا کۆڵی نەداوە بەڵکوو قایمتر، پتەوتر، بە ئیرادەتر و توندتر لە پێشوو دەستی بە خەبات کردووەتەوە. دەبێ ئەوەش بڵێین و دان بەوەدا بێنین کە تەنیا شتێک نەتەوەی کورد ئارام دەکاتەوە ئەوەیە کە داخوازی و ویستی ئەوان جێبەجێ بکرێت لە غەیری ئەوەدا تا ڕەوڕەوەی مێژوو بەڕێوە بێت کورد دەست لە ویستی خۆی هەڵناگرێت و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش ئاسایش و ئارامیی تێدا نابێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.