کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ١٥ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران په‌یامێک ئاراسته‌ی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
خه‌باتگێڕانی رێگای دێموکراسی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد!
رێبوارانی رێبازی قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی!
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبه خۆشه‌ویست و تێکۆشه‌ره‌که‌مان کۆنگره‌ی شه‌ره‌فکه‌ندی له ره‌وتی کاری چه‌ند رۆژی رابردووی خۆیدا ئاوڕی له رابردووی پڕسه‌روه‌ری ئێوه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانی ماندوویی نه‌ناسانه‌ی ئه‌مرۆتان دایه‌وه و به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یری ئه‌و ئه‌رکه قورس و له هه‌مان کاتدا پڕ بایه‌خانه‌ی کرد که بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنیان کات و ته‌مه‌ن و توانا خۆتان ته‌رخان کردوه و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ژیانی ئاساییتان وه‌لاناوه، مه‌ترسی بڕینی رێگای خه‌باتتان له خۆتان گرتووه، له خۆشه‌ویستانتان بۆ خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌که‌تان دوور که‌وتنه‌وه‌و رێگای خه‌باتێکی دژوار و ته‌نانه‌ت پڕمه‌ترسی، به‌ڵام پڕ له شانازیتان گرتووه‌ته به‌ر و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌دا جێگیر بوون که بۆ وه‌دی هاتنی دێموکراسی و دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له گۆڕێ دایه و ریزه‌کانی له تێکۆشه‌رانی وه‌ک ئێوه کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتووه.
ناوی ئێوه و وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه ئه‌مرۆ نه ته‌نیا له نێو کورددا، به‌ڵکوو له جیهاندا ده‌ربڕی ئازادیخوازی و نیشانده‌ری فیداکاری که‌سانێکه که له‌پێناو رزگاریی نه‌ته‌وه و وه‌دستهێنانی ماف و ئازادی و پاراستنی که‌رامه‌تی ئینسانی‌دا نموونه‌ی له خۆبردوویی و به‌رزترین پله‌ی فیداکارییه.
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که‌له ئێوه‌ی تێکۆشه‌رانیدا به‌دی ده‌کا دڵنیایه که له ئێستا‌و له داهاتوو و له هه‌ر هه‌ڵومه‌رج و ئاڵ‌وگۆڕێکدا ده‌توانن شوێندانه‌ر بن و ده‌وری به‌رچاو بگێڕن. کۆنگره‌ی هیواداره به بردنه سه‌ری پله‌ی زانیاری و پاراستنی ئه‌و نه‌زم و دیسیپلینه‌ی که رازێنه‌ری سیمای کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراته رۆژبه‌رۆژ شوێندانه‌رتر و سه‌رکه‌وتووتر بن.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ره‌زبه‌ری١٣٩١ی هه‌تاوی