کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب په‌یامێک ئاراسته‌ی رووناکبیران، ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
رووناکبیران، ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی ئێران!
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆنگره‌ی شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌ک هه‌میشه له‌سه‌ر پشتیوانیی لێبڕاوانه‌ی حیزبه‌که‌مان له ئێوه دڵسۆزانی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م، خاوه‌ن هه‌ستی ئه‌ده‌بی و خاوه‌ن هه‌ستی هونه‌ری پێداگری ده‌کاته‌وه. کۆنگره‌که‌مان که ده‌کرێ بگوترێ به جۆرێک کۆنگره‌ی هه‌موو رووناک‌بیر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستانی ئێرانیش بووه که‌له پێناو گه‌له‌که‌یان له هیچ فیداکارییه‌ک درێخی‌یان نه‌کردووه و هه‌میشه له نێو ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتگێڕانی ئازادیخواز و دێمۆکراسی‌خوازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بوون، به هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تیی تایبه‌ته‌وه ئاوڕی له دۆخی توێژه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز داوه‌ته‌وه. کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب، به سه‌رنجدان به‌وه‌ی ئازادیی روون کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئازادیی داهێنانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له ئێران‌دا رۆژ به رۆژ به‌رته‌سکتر ده‌بێته‌وه و رۆژ نییه رووناکبیرێک، ئه‌دیبێک، یان هونه‌رمه‌ندێکی گه‌له‌که‌مان به تاوانی جیابیری و ئازادیخوازی نه‌که‌وێته چاڵه ره‌شه‌کانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر ئێران‌دا، هیواداره به خه‌باتی بێ‌وچان له‌پێناو نه‌مانی شه‌وه‌زه‌نگی جه‌هل و نه‌زانیدا، تیشکی هه‌تاوی ئازادی ده‌رکه‌وێ و وزه و هێزێکی نوێ به ئه‌ندێشه داهێنه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌خۆشه‌ویست ببه‌خشرێ.
خۆشه‌ویستان!
وه‌ک چۆن سه‌ده تاریکه‌کانی ئورووپا له سه‌ره‌تادا و له کاتێکدا هێشتا ده‌سه‌ڵاتی کلیسا هه‌ر په‌ره‌ی به جه‌هڵ ده‌دا و پێشی به ئه‌ندێشه‌ی ئازاد ده‌گرت، به داهێنانی هزری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌ره‌و ئاوا بوون رۆیشت، به هه‌مان شێوه‌ش له ئێران‌دا له کاتێکدا ئاخونده‌کان سه‌رکوتی ئازایخوازان و هه‌وڵ بۆ بنبڕ کردنی هه‌ر ئه‌ندێشه‌یه‌کی ئازادیان گه‌یاندووه‌ته لووتکه، داهێنانه هزری و ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئێران که زۆر جار ره‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیشیان هه‌بووه، دڕی به تاریکی داوه. وه‌ک چۆن له سه‌ره‌ونخوون کردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی له ئورووپا و واتابه‌خشینی کرده‌کی به مرۆڤ بوونی مرۆڤ و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن‌دا، رووناکبیران و ئه‌دیبان و هومه‌رندان له ریزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشه‌کاندا بوون، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئێوه‌ش له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات له پێناو کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا بن که به که‌ڵک وه‌رگرتنی ئامرازی له مه‌زهه‌ب، ته‌نانه‌ت زه‌بری له مه‌زهه‌بیش وه‌شاندووه.
به‌ڕێزان!
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران که هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا به ئه‌مڕۆ، رۆڵی رووناکبیران، ئه‌دیبان و هومه‌ندانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی کورد تێیدا به‌رچاو بووه، هیواداره ئه‌م توێژه شوێندانه‌ره، به خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست له هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ی وڵاته‌که‌مان، بتوانێ له خه‌باتی رزگاریخوازانه و ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ئه‌و رۆڵه بگێڕێ که چین و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئێران چاوه‌ڕوانییان لێیان هه‌یه. کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکرات که له‌ژێر دروشمی هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌موو ئه‌و رووناک‌بیر، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له‌پێناو نه‌ته‌وه‌که‌یان له به‌ندیخانه‌کانی رێژیم‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، رێز ده‌گرێ و دڵنیایان ده‌کاته‌وه که هه‌وڵه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له پێناو یه‌کڕیزیدا، ئاسۆی سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه باڵا مرۆیىیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زیاتر له هه‌ر کات رووناکتر ده‌کاته‌وه.
سڵاو له‌و رووناک‌بیر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌پێناو بیروباوه‌ڕیان له چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌سه‌ر ده‌بن.
سڵاو له ئازادیی ئه‌ندێشه، ئازادیی قه‌ڵه‌م و ئازادیی داهێنان
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران