• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەگەری شەڕێکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا لە ئارادایە

زایینی: ٠٨-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/١٧ - ١٦:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەگەری شەڕێکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا لە ئارادایە
کوردستان میدیا: دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە پاش شکستی داعش ئەگەری شەڕێکی مەترسیداری ناوچەیی بەهێز کردووە.

بە کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعش لە ناوچە و بەتایبەت لە دوو وڵاتی عێراق و سوریە، کارناسان و چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، ڕۆژهەڵاتی ناڤین جارێکی دیکە لەگەڵ کێشەیەکی دیکە بەرەوڕوو دەبێتەوە کە بریتییە لە ئاوەدز کردنی زامێکی ناسۆری مێژوویی و ئەنجامەکەی شەڕێکی خوێناوییە لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عەرەبستان.

کێبڕکێی مێژوویی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عەرەبستان و بەچارەسەرنەکراو مانەوەی کێشەکانی نێوانیان، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاستی گرژییەکانی زیاتر کرد؛ بەتایبەت پاش هێرشی کۆمەڵێک لە بەسیجییەکانی سەر بە ڕێژیمی تاران بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران کە کۆتایی بە پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانی نێوان تاران و ڕیاز هێنا ئەم بارگرژییانە چەند قات زیاتر خۆیان دەرخست.

هاوپەیمانی سەربازی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای تۆمەتبارکردنی تاران لەمەڕ پیلانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز لە ڕێگەی حووسییەکانەوە هۆشداری جیددی دایە کۆماری ئیسلامی و ڕایگەیاند کە ئەم پیلانە بێ‌وەڵام نامێنێتەوە چوونکە عەرەبستان بە مافی خۆی دەزانێ کە داکۆکی لە خاک و خەڵکی خۆی بکات.

هەروەها دانڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ڕەوتی سەفەرەکەیدا بۆ وڵاتانی ئاسیایی، لە ژاپۆن وتی: بەرپرسیاری سەرەکی لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر عەرەبستان کۆماری ئیسلامییە.

لە بەرامبەر تۆمەتبارکردنی ئێران لەلایەن عەرەبستان و ئامریکاوە لەپێوەندی لەگەڵ پڕچەک‌کردنی حووسییەکان و هەوڵدان بۆ خاپوورکردنی ڕیاز کە هاوکات بوو لەگەڵ هەڕەشەی زیاتری ڕۆژنامەی "کیهان" کە بە ڕۆژنامەی دەم‌ڕاستی خامنەیی دەناسرێ، مۆحەممەدعەلی جەعفەری فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم و ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی هاتنە سەر هێڵ و ئەو قسانەیان ڕەد کردەوە.

تاران تۆمەتبارە بە ناردنی چەک‌وچۆڵی پێشکەوتوو بۆ حووسییەکان؛ ئەگەرچی ئەم ئیددعایە لەلایەن لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕەد کراوەتەوە بەڵام ئەوەیان نەیانشاردۆتەوە کە لەباری "سیاسی و مەعنەوی"یەوە پشتگیری هەمەلایەنەی حوسییەکان دەکەن.

بەپێی نوێترین هەواڵە پێوەندیدارەکانیش، غوڵامعەلی خۆشڕوو نوێنەری ڕێژیمی تاران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، چەند کاتژمێر پێش ئێستا جارێکی دیکە ئەوەی ڕەد کردەوە کە مووشەکی بالێستیکی بە حووسییەکانی یەمەن دابێت و هەروەها عەرەبستانی بەوە تۆمەتبار کرد کە هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ناوچەیە و لە نامەیەکیشدا بۆ سکرتێر و سەرۆکی شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی ڕیازی بە "ئەنجامدانی جینایەتی شەڕ و پیشێل‌کردنی مافەکانی مرۆڤ" تۆمەتبار کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، پاش دەست‌لەکارکێشانەوەی سەعد حەریری، حەسەن نەسروڵا سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان کە تۆمەتبارە بەوەی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دنە دەدرێت، شەوی ١٤ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند: ئەم بڕیارەی حەریری لەلایەن عەرەبستانەوە بەسەریدا سەپاوە و ئەمە بەشێکە لە پیلانێکی گەورەتر.

سەرۆک‌وەزیرانی لوبنان پاش وازهێنان لە دەسەڵات ڕایگەیاند: لوبنان بەتەواوی کەوتۆتە دەستی تاران و لە ڕێگەی حیزبوڵاوە ترس و دڵەڕاوکێ و ماڵوێرانی بۆ ئەم وڵاتە بەدیاری هێناوە.

هەر لەمبارەوە فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتیی ئۆروپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لێپرسراوانی ئامریکایی لە واشەنگتۆن، سەبارەت بە تەوەر و لێکەوتەکانی ئەو ئاڵۆزییەی لە نێوان عەرەبستان و ئێران ڕوویان داوە هۆشداری دا و وتی: بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زۆر مەترسیدارە و دەتوانێ کێشەی زۆر جیددی لێ بکەوێتەوە.

لە ڕەوتی ڕووداوەکانی سوریە و عێراق و هەروەها شێوازی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریستەکانی داعش، پشتیوانییە حاشاهەڵنەگرەکانی تاران لە حوسییەکانی یەمەن لەدژی عەرەبستان، پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی لە حیزبوڵای لوبنان لەبەرامبەر دەوری عەرەبستان بۆ چاکسازییەکان لە دەوڵەتی بەیروت و چەندین فاکتەری هاوشێوەی دیکە جارێکی دیکە ئەو ئەگەرەی بەهێز کردووە کە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان دوو وڵاتی ئاماژەبۆکراو دێتە ئاراوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.