کوردستان میدیا: سێناتۆر جان مەک کین لە مەجلیسی سێنای ئامریکادا باسی لەوە کرد، کە ڕێژیمی تاران دیەوێت شەڕ و ناکۆکی زیاتر بخاته نێوان هەولێر و بەغدادەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەن جان مەک کین یەکێک له سێناتۆرە كۆمارییهكان له دانیشتنێكی تایبهتدا لە سێنای ئەو وڵاتەدا نیسبەت بە سیاسهتەکانی ئامریكا له ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست، لە هەمبەر ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران ڕایگهیاند: تاران له ڕێگای قاسم سلێمانییهوه دهیهوێت ناكۆكی و گرژی زیاتر له نێوان كورد و بهغدادەوە دروست بكات و ئەو ڕێژیمە دەیەوێت له ههڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی عێراق وەک دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی هێژموونی خۆی بەکار بێنێت.
مهك کین، لەو دانیشتنەدا باسی لەوەش کردووە، که له عێراقدا هێزهكانی ڕێژیمی ئێران له ههوڵی تێكدانی تهبایی ئەو وڵاته دان و لە هەموو ڕێگاییەکەوە دەستێوەردان لە ناو کاروباری ناوخۆیی عێراق دەکات. بۆ ئەم کارەش قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس لقی سپای پاسداران لە عێراق سیاسەتەکانی ڕێژیم پەرە پێدەدات.
زۆربەی ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکا نیسبەت به دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران له عێراقدا هۆشداریان داوە، هەروەها لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا پشتیوانی خۆیان لە کوردستان دەربڕیوە و باسیان لەوە کردووە له ئامریکا دەبێ پشتیوانی لە گەلی کورد بکات.
هەر لەو پێوەندییەدا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیی ئامریکا پشتیوانی خۆیان لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیوە و بە بەغدادیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ لە سەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان وتووێژ بکەن.