کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامێک ئاراسته‌ی لاوان و خوێندکارانی کوردستان ده‌کات.
دەقی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
لاوان و خوێندکارانی ئازادیخواز و تێکۆشه‌ری کورد!
له تریبۆنی پازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌مانه‌وه (کۆنگره‌ی شه‌ره‌فکه‌ندی) گه‌رمترین سڵاوتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و ئاواته‌خوازین که له راسته‌رێگای خه‌بات و زانست و له هه‌مبه‌ر به دی هێنانی ژیانێکی پڕ له دادپه‌روه‌ری و شیاوی مرۆڤدا سه‌رکه‌وتوو بن.
رۆڵه چاوکراوه‌کانی کوردستان!
کۆنگره‌که‌مان به‌وپه‌ڕی رێز و شانازییه‌وه له خه‌باتی لاوان و خوێندکاران و قوربانییه‌کانی ئه‌وان له هه‌مبه‌ر به دیهێنانی ژیانی ئازادانه ده‌ڕوانێت و لێره‌وه به گه‌رمی ده‌ستی خه‌باتکارانه‌تان ده‌گووشێ.
توێژه‌ی ئێوه له ئاڵوگۆره‌کانی دنیای ئه‌مڕۆدا گرینگ‌ترین هێزی بزوێنه‌ر و رۆڵگێڕی سه‌ره‌کیی گۆڕه‌پانی خه‌بات بۆ پێشکه‌وتنی مرۆڤ به‌ره‌و گه‌شه‌ی هزری و کرانه‌وه‌ی سیاسیی کۆمه‌ڵگاکان و ده‌رباز بوونی له ته‌نگانه‌ی نه‌ریته چه‌قبه‌ستووه‌کان و سه‌ره‌ڕۆیی سیستمه پاوانخوازه‌کانه. خه‌بات بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری، دێمۆکراسی، رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کسانیی تاک و کۆمه‌ڵگاکان هونه‌ری مرۆڤگه‌لێکی وریا، بوێر و تێگه‌یشتووه که گرێدراوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان و یاسا و نه‌ریته دژه مرۆییه‌کانیان نین. ئه‌م راستیه‌یه که هه‌نووکه و له گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئافریقادا بۆته هۆی رووخان و وه‌له‌رزه که‌وتنی کۆشکی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان و له‌نێوخۆی وڵاته‌که‌ی ئێمه‌شدا خورپه‌ی رووخانی خستۆته نێو دڵی دیکتاتۆر، به جۆرێک که له‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان، په‌نای بردۆته به‌ر هێزی سه‌رکوتی زیاتر و چه‌واشه‌کاری و داپڵۆساندن.
له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا هێزی په‌نگخواردووی شۆڕش و گۆڕان که له ناخی توێژی لاو و خوێندکاردایه و ده‌توانێ ببێته پێشه‌نگ و کاتالیزۆری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێکی رزگاریبه‌خش له پێناوی ماف و ئازادییه دێموکراتیکه‌کانی گه‌لانی ئێران و خه‌ڵکی کوردستاندا.
له روانگه‌ی ئێمه‌وه لاوان و خوێندکاران به هزری ره‌خنه‌گرانه و ئاوه‌زی کونجکۆڵانه و وزه‌ی گۆڕانخوازانه ده‌توانن ببنه دینامیزمی گۆڕان به‌ره‌و داهاتوویه‌کی گه‌ش و پڕ له هیوا. کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی ئێوه له پێناوی داهاتوویه‌کی گه‌ش و کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک‌دا بۆ وڵاته‌که‌مان دووپات ده‌کاته‌وه و سه‌رکه‌وتنتان له‌و خه‌باته ره‌وایه‌دا به ئاوات ده‌خوازێ.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران