کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە سووریه کوژرا

15:30 - 18 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دیکەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە دەستی ئۆپۆزسیوونی سووریه کوژرا.

ماڵپەڕەکانی نزیک لە سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، پاسدارێکی ڕێژیم بە ناوی وەحید فەرهەنگی خەڵکی پارێزگای تەورێز، لە شەڕ و تێکەڵچوونەکانی سووریە لەگەڵ ئۆپۆزسیوونی سووریه کوژراوە.

پشتیوانیی ئێران لە ڕێژیمی بەشارئەسەد زیاتر بووە و هەر ڕۆژ ڕێژەی ئەو پاسدارانەی سپا کە لە سووریه دەکوژرێن، زیاتر دەبێتەوە. زۆربەی ئەندامانی ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لەژێر ناوی مدافعان حرم (بەرگریکارانی حەرەم) کە پێکهاتوون لە دوو لەشکری فاتمیوون و زەینەبیوون لە سووریەدا دەکوژرێن.

ئەمساڵ محەممەد بەنی حەسەن، فەرماندەی بەسیجی جێگری گواستنەوە و ترافیکی تاران لە بەنێر و پۆستێرەکانی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن (ئەربەعین) بڵاوی کردۆتەوە، کە هەتا ئێستە ٣ هەزار کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە سووریه‌دا کوژراون.

بڵاو کردنەوەی ئاماری ٣ هەزار کوژراوی سپای پاسداران بەم شێوە، لە حاڵێک دایە کە تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی ئامارێک لە کوژراوانی پاسدارەکانی ڕێژیم لە سووریه لە بەردەستدا نییه و پشتیوانیی ئێران لە ڕێژیمی بەشارئەسەد زیاتر بووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕێژەی ئەو پاسدارانەی کە لە سووریه دەکوژرێن بەرز بێتەوە.