کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەڕانسە؛ تۆمەتەکانی دژ بە ئێران بە جیددی وەر دەگرێت

16:01 - 18 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: فەڕانسە لە هەمبەر لێدوانی بەرپرسانی ئامریکا لە مەڕ دەوری ئێران لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر عەرەبستان و پێشێلکارییەکانی ئەو ڕێژیمە ڕایگەیاند، کە ئەم تۆمەتانە بە جیددی وەردەگرن و داوای لە ڕێژیمی ئێران کرد کە پێبەندی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

بەپێی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئەلێکساندێر جۆرجینی یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە ئیددعاکانی ئامریکا بە جیددی وەردەگرین و وەفادار بوون بە پێبەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە لە یاسای خۆبواردن لە هەناردە کردنی چەک لە بڕیارنامەکانی ٢٢١٦ و ٢٢٣١ دیاری کراوە بە گرنگ چاوی لێ دەکەین و پێشنیار بە ئێران دەکەین، ڕەچاویان بکات.

لە پێوەندیی لەگەڵ هەڵویستی پاریس لە مەڕ تۆمەتەکانی ئێران، ژان ئیڤۆلۆ وەزیری دەرەوەی فەڕانسە، ڕایگەیاندووە: بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ هاوتای خۆی لە ئێران دیداریان هەبێت و لەم دیداردا لەسەر چالاکییە ناوچەیی و مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران کە به باوەڕی فەڕانسە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی شۆرای ئەمنییەتە، وتووێژ بکەن.

هەروەها ناوبراو لە ٣١ی ئۆکتۆبر، پاش کۆبوونەوەیەک لە شۆرای ئەمنییەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتبووی: ئێمە لەگەڵ ئێران لەسەر (بەرنامە مووشەکییەکان) و (چالاکییە شاراوەکانی ئێران یان هێزە میلیشیاکانی نوێنەری ئێران، بۆ پێکهێنانی ڕێگاییەک بۆ دەست پێڕاگەیشتنی ڕاستەوخۆ بە قەراغەکانی مەدیتەرانە ناکۆکی بنەڕەتی و قووڵمان هەیە.