کوردستان میدیا: زەوییە کشتوکاڵییەکانی کوردستان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و ڕادەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەکرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا؛ چەند ساڵێکە زەوی و زاری دوو گوندی چنارە و گەزنەی چەمشاری سنە لەلایه ن ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان و بە ئاگاداری و هاوکاری ئیدارەی جەنگەڵبانی و حسەینییەی سنە، ڕادەستی کۆمەڵێک پاسدار و خۆشخزمەتی ڕێژیم کراوە کە سەر بە کۆمپانیای مانگەشەون و دەوترێ خەڵکی هەمەدان و دەورووبەرین.
بەپێی ئەم هەواڵە ئەو زەوی و زارانە کە بە زەوی بۆرە ناسراون و لە شوێنێک بەناوی چاڵە گەورە هەڵکەوتووە، پانتاییەکەی زیاتر لە ٧٠ هێکتار دەبێ و بە زەوییەکی لەبار و بەپیت بۆ کاروباری کشتوکاڵ دەژمێردرێ، کە دەتوانێ هەلی کار بۆ لانیکەم ١٠٠ کەس لە دانیشتوانی ئەم دوو گوندە بڕەخسێنێ بەڵام لە ئێستادا لەژێر چاودێری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیم بۆ ئامانجگەلی تایبەت کەڵکی لێوەردەگیرێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە زیاتر لە ١٥٠ ساڵە خەڵکی گوندەکانی گەزنە و چنارەی سەر بە چەمشار ئەم زەوییانەیان کێڵاوە و کەڵکی لێوەردەگرن.
پێشتریش حاڵەتی لەم چەشنە لە شارەکانی کوردستان بەتایبەت لە سەردەشت، ورمێ، سنە، کرماشان، سەقز، مەهاباد و چەندین شاری دیکە بیندراون کە سەرەڕای بەدواداچوونی خاوەنە سەرەکییەکانیان، ڕێژیم لە وەڵآمدانەوە پێیان خۆیان بواردووە.