کوردستان میدیا: سەرکۆماری فەڕانسە هاوڕا لەگەڵ دانڵد ترامپ پشتگیری وڵاتەکەی بۆ تەحریمی زیاتر لە دژی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.
ئێمانۆئیل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕانسە لە سەفەری خۆیدا بۆ ئیمارات ڕایگەیاند: ئەو موشەکەی کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستەی عەرەبستان کرا، ئێرانی بوون و جێبەجێکردنی تەحریم و گەمارۆی نوێ لەدژی تاران دەتوانێ وەڵامێکی گونجاو بێت بۆ بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی.
ئەم قسانەی ماکرۆن لە کاتێکدان کە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا ناوبراو هەوڵی زۆری دا تاکوو بە یارمەتی تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، ئانگێلا مێرکێل سەرۆکی باڵای ئاڵمان و فێدریکا موگرێنی سەرۆکی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئۆروپا، پشتیوانی لە ڕێککەوتنی ناسراو بە بەرجام بکەن.
سەرکۆماری فەڕانسە هەروەها لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم ڕایگەیاندووە: ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە کۆرەی باکورێکی دیکە درووست ببێت.
ئەم قسانەی ماکرۆن هاوکات بوو لەگەڵ دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا دژ بە تێرۆریزم و چالاکییە نایاساییە ماڵییەکان کە تێیدا بەشێکی بەرچاو تەرخان کراوە بۆ پرسی ئێران و چالاکییەکانی سپای پاسداران.
لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لە نوێنەرانی عەرەبستانی سعوودی، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکەدا بۆ شۆرای ئەمنییەت باسیان لەوە کردووە، کە پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزم ئەمنییەتی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.