کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پریامێک ئاراسته‌ی ژنانی کوردستانی ئێران ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنیه:
ژنانی تێکۆشه‌ر و ئازادیخوازی کوردستان!
به ناوی هه‌موو به‌شدارانی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌وه گه‌رمترین سڵاوی شۆڕشگێڕانه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و له به‌رامبه‌ر خه‌بات، خۆڕاگری و ده‌وری ئازایانه‌تان له به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌کانی حیزب و بزووتنه‌وه‌که‌مان له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌ری ڕێز و حورمه‌ت داده‌نه‌وێنین.
ژنانی کوردستان هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێ له دژی کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتووییدا بوون و له‌و رێگایه‌دا قوربانیی زۆریان داوه. هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنه سه‌رکاری رێژیمی دژی ژن و چه‌وسێنه‌ری کۆماری ئیسلامییه‌وه، کۆمه‌ڵێک ژنی ئازادیخواز به تێکه‌ڵ بوونیان له نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکرات و باقی هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی کوردستاندا، ئیراده‌ی ژنی کوردستانیان بۆ راوه‌ستان له به‌رامبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌دا نیشان دا. له‌و کاته‌وه به هه‌زاران ژنی شۆڕشگێر له مه‌یدانه جۆراجۆره‌کانی خه‌بات له دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌دا دلێرانه راوه‌ستاون و به ده‌یان چیرۆکی بوێری و خۆڕاگرییان تۆمار کردووه.
ئه‌و خه‌بات و خۆڕاگرییه‌ی ژنانی کوردستان به شێوه‌یه‌ک بووه به چقڵی چاوی رێژیمی کۆماری ئیسلامی که‌له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌کانی له دژی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا، به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ خه‌باتی ژنانی کردووه به یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی. بێ مافی و بێبه‌ش کردنی ژنان له زۆر ده‌رفه‌تی کار و خوێندن، به‌ربه‌ست کردنی سنووری ئازادی هه‌ڵسوکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، که‌له مێژوودا یه‌کێک له شانازییه‌کانی ژنی کورد بووه، گرتن، ده‌ستدرێژی و ئه‌شکه‌نجه‌ی دووقاتی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌شێک له کرده‌وه دژه مرۆڤانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له دژی ژنان به گشتی و ژنانی کوردستان به تایبه‌تین.
یاسا سه‌ده نێوه‌ڕاستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له هه‌موو بواره‌کانی ژیان، سیاسه‌ت، دادوه‌ری، بنه‌ماڵه، کار و ئابووریدا به شێوه‌یه‌ک دانراون که نه ته‌نیا ژن به مرۆڤی پله دوو داده‌نێن، به‌ڵکوو له زۆر بواره‌وه ژن ده‌که‌ن به ئامرازێک بۆ رابواردن و خزمه‌ت کردنی به‌شێک له پیاوانی کۆمه‌ڵگا. رێژیم له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا هه‌وڵی داوه که به دوچاوکێ بینین و باقی هه‌ڵاواردنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ژن بخاته په‌راوێزی کۆمه‌ڵگاوه و بیانکا به دواژۆی سیاسه‌ته کۆنه‌پارێزه‌کانی خۆی. به‌ڵام به‌شداریی ژنان له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی خه‌بات و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا، ئه‌و خه‌یاڵه‌ی رێژیمی له گۆڕ ناوه.
ژنانی کوردستان، وێڕای به‌ربه‌ره‌کانێ له دژی سیستمی دژی مرۆڤانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، له نێو بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگاشدا خه‌باتێکی بێ وێنه بۆ مافی یه‌کسان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی زۆریان داوه. دیارده‌ی جه‌رگبڕی خۆسووتاندنی ژنان له کوردستان وه‌کوو دژکرده‌وه‌ی هه‌ره تراژیکی ژنان له به‌رامبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تیدا نیشانه‌ی هه‌ره روونی ئه‌و خۆڕاگرییه‌یه. به‌ربه‌ره‌کانێی ژنان و به‌تایبه‌ت کچانی لاو له دژی ئیراده‌ی ئه‌و به‌شه سوننه‌تییه‌ی کۆمه‌ڵگا که ده‌یه‌وێ ئیراده‌ی خۆی به سه‌ر تاک و بنه‌ماڵه‌دا بسه‌لمێنێ جێگای رێز گرتنه. هه‌ر چه‌ند ده‌ستکه‌وتی ئه‌و تێکۆشانه جارێ نه‌گه‌یشتووەته ئاستی شیاو و نه‌یتوانیوه له قورسایی بێ عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به نیسبه‌ت ژنان به راده‌ی پێویست که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌تا راده‌یه‌ک توانیویه‌تی پێش به ره‌وتی گێڕاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ دواوه بگرێ.
ژنانی تێکۆشه‌ر!
کۆنگره‌ی پازده‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به شێوه‌یه‌کی شیاو ره‌وشی ژیان و تێکۆشانی ئێوه‌ی خسته به‌ر باس و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌رکدار کرد که بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ندانه‌ی به‌رنامه‌ی حیزب که پێوه‌ندییان به یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ماف و پێگه‌ی ژنانه‌وه هه‌یه به جیددی تێ بکۆشێ. ئه‌و ئه‌رکه ته‌نیا کاتێک ده‌توانێ به جێ بگه‌یه‌ندرێ که ئێوه‌ی تێکۆشه‌ر، به گه‌رمی پێشوازیی لێ بکه‌ن و بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی قۆڵ هه‌ڵماڵن.
ساڵانی داهاتوو، بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و خه‌بات له دژی کۆنه‌په‌رستی و سته‌م قۆناغێکی چاره‌نووس‌ساز ده‌بێ. بۆیه ده‌وری ژنان له درێژه پێ دان و گه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌دا زۆر گرینگه. داوا و هیوای کۆنگره‌ی حیزب وه‌ک له دروشمه‌که‌یدا که هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندایه، له ئێوه ئه‌وه‌یه که ریزه‌کانتان یه‌کگرتووتر بکه‌ن، به پێوه‌ست بوون، یان پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ رێکخراوه حیزبییه‌کان، یان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به پێکهێنانی کۆمه‌ڵه، ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نی جۆراوجۆر، ته‌نانه‌ت زیاتر له جاران ده‌ور و ئیراده‌ی خۆتان له خه‌بات له دژی هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ریدا نیشان بده‌ن. له دژی زوڵم و بێ عه‌داڵه‌تی راپه‌ڕن، دیارده ناشرینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان قه‌بووڵ مه‌که‌ن، پشتیوانی له هه‌ڵوێست و داخوازه ره‌واکانی هاووڵاتییانتان بکه‌ن چ به شێوه‌ی به کۆمه‌ڵ بێ و چ به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی.
با هه‌موومان پێکه‌وه به ده‌نگێکی ئازایانه که شیاوی ده‌نگی هه‌قخوازانه‌ی ژنانی کوردستان بێ بڵێین:
ــ نا بۆ هه‌ڵاواردنی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و ئابووری و نا بۆ هه‌ڵاواردن له کۆمه‌ڵگادا، له نێو بنه‌ماڵه‌دا و هه‌موو شێوازه‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵاواردن
ــ نا بۆ کۆماری ئیسلامی و هه‌موو یاسا و رێسا دژه مرۆییە‌کانی
ــ نا بۆ داب و نه‌ریته کۆنه‌په‌رستانه‌کانی دژی ئازادیی ژنان و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی
ــ نا بۆ توندوتیژی، نا بۆ خۆسووتاندن
دڵنیا بن که حیزبی دێمۆکرات حیزبی ئێوه و پشتیوانی هه‌موو داخوازه‌کانتانه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنانی کوردستان
نه‌مان بۆ کۆنه‌په‌رستی و هه‌ڵاواردن
بڕووخێ رێژیمی دژی ژنی کۆماری ئیسلامی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م