کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له نێوخۆی کوردستان ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
ئه‌ندامانی تێکۆشه‌ر، لایه‌نگرانی دڵسۆزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران!
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبه‌که‌مان کۆنگره‌ی شه‌ره‌فکه‌ندی به‌داخه له‌وه‌ی که هه‌ڵومه‌رجی ئه‌منییه‌تی و که‌شوهه‌وای سه‌رکوتی زاڵ به‌سه‌ر تێکۆشانی ئێوه‌ی ئازیزدا رێگای نه‌دا که نوێنه‌رانی ئێوه له کۆنگره‌دا به‌شدار بن، به‌ڵام راسپارده و رێنوێنی و پێشنیاره‌کانی ئێوه که پێشتر بۆ کۆنگره‌تان ره‌وانه کردبوون هه‌تا راده‌یه‌ک ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕ کردبووه‌وه و له‌راستیدا بوونی ئێوه‌مان له کۆنگره‌دا هه‌ر هه‌ست پێ ده‌کرد. کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م هه‌ستی به‌و راستیه کرد که ئه‌رک و تێکۆشانی به‌رده‌وامی ئێوه له گۆڕه‌پانی ئه‌سلی خه‌بات و خۆراگریدا هه‌تا چ راده‌یه‌ک شوێندار و له هه‌مان کاتدا پڕمه‌ترسییه، بۆیه به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یری کار و چالاکی نواندنی ئێوه که چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حیزب‌دا به‌ڕێوه‌ی ده‌بن، ده‌کا و به روونی ده‌بینین که شوێندانه‌ری ئه‌و کار و چالاکییانه چه‌نده بۆ بزووتنه‌وه‌که‌تان به‌نرخ و له هه‌مان کاتدا بۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامی جێگای نیگه‌رانیه.
کۆنگره کۆمه‌ڵێک بڕیار و راسپارده‌ی به مه‌به‌ستی به‌رین‌تر کردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌مان بۆ رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌ست نیشان کردووه چاوه‌ڕوانه که ئه‌و بڕیار و راسپاردانه به کرده‌وه له ریزی تێکۆشه‌رانی حیزب‌دا ره‌نگ بداته‌وه و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای بوونی که‌شوهه‌وای سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگ ئه‌رکێکی قورس‌تر له پێشوو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێوه‌ی ئازیز. له‌و باره‌شه‌وه کۆنگره دڵنییایه به‌و چاو نه‌ترسی، له خۆبوردوویی و فیداکارییه‌ی که ئێوه تێکۆشه‌ر له هه‌موو کات و بۆنه‌یه‌کدا به یه‌کگرتوویی له خۆتان نیشان داوه و دوژمنتان هه‌راسان کردووه. هه‌روا بوێرانه و به‌مجۆره که شیاوی رۆڵه‌کانی قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندییه ده‌توانن یارمه‌تیده‌ری به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکانه بن که به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه‌ی کورد و سه‌رکه‌وتنی زیاتری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزب شانازی به ئێوه و کار و چالاکییه‌کانتان ده‌کا به‌ڕێزه‌وه ده‌ڕواننێته هه‌وڵ و تێکۆشانی ماندوویی نه‌ناسانه‌تان. له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ یه‌کیه‌کی ئێوه ئازیزان و سه‌رکه‌وتن بۆ تێکۆشانتان به ئاوات ده‌خوازین.
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی