کوردستان میدیا: مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی CNNی ئامریکادا بانگەشەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی و دێموكراسی بە بێ‌بناغە زانی.
بارزانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی CNNی ئامریکادا ڕايگه‌ياند: ڕێفراندۆم پاساوێک بوو بۆ ھێرش كردنە سەر كوردستان و ئەوە هێرشە بە چەكی ئامریكایی بۆ سەر كوردستان و پێشمەرگە ئەنجام درا و ئێمە مافە دێموكراسیمان لە ڕێفراندۆم پراكتیزە كرد و پێمان وابوو ئەنجام نەدانی ڕێفراندۆم زیانی زیاتر دەبێت.
بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لەو وتووێژەدا سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی وتى: بانگەشەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی و دێموكراسی بێ‌بناغەن و دەركەوت كە كوردستان تەنیایە، بۆیە پێويستە میللەتە سەركوتكراوەكان ھەمیشە پشت بە خۆیان ببەستن.
مەسعوود بارزانی پێشتریش باسی لەوە کردبوو، کە ئێمه وامانزانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕێز له قوربانی دانى كورد ده‌گرێت و به‌غدادیش وه‌فاى ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بينيمان هه‌ر له‌و وه‌خته‌وه هه‌موو هه‌وڵيان ئه‌وه بوو، ئه‌و هه‌له بگوازنه‌وه.
ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی باشوور بە فەرمی دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرت و دەسەڵاتەکەی دابەش کرد.