کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی گرتنی کۆنگره‌ی ١٥، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامێک ئاراسته‌ی زیندانیانی سیاسیی کوردستان ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
خۆڕاگران، سه‌ربه‌رزان!
زیندانیانی تێکۆشه‌ری سیاسی!
وێڕای سڵاوی هاوخه‌باتی و هاوسۆزی
وه‌ک ئاگادارن له رۆژانی رابردوودا پازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌تی گرینگی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هاتنه به‌رباس و نوێنه‌رانی کۆنگره به په‌سند کردنی بابه‌ته‌کان و دانی بڕیاڕی پێویست، ستراتێژی و سیاسه‌تی داهاتووی حیزبیان بۆ خزمه‌ت به خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان دیاری کرد.
به‌ڕێزان!
کۆنگره به چاوی رێز و پێزانینه‌وه روانییه خۆڕاگری و خه‌باتی ئێوه و له‌خۆبوردوویی و چۆک دانه‌دانی ئێوه‌ی له‌به‌رامبه‌ر زه‌بر و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی له زیندانه ره‌شه‌کانی ئه‌و رێژیمه دژه مرۆییه‌دا به‌رز نرخاند و وه‌ک یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ره‌وپێش چوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ست نیشانی کردن.
وه‌ک ده‌زانن ناوچه‌که‌مان به‌ره‌وڕووی ئاڵوگۆڕێکی به‌رفراوان و بنچینه‌یی بووەته‌وه و به‌دوور نابیندرێ که له داهاتوویه‌کی نزیکدا شه‌پۆله‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییه وڵاته‌که‌ی ئێمه‌ش بگرێته‌وه. له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا پێویسته ئێمه‌ی کوردیش خۆمان بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته و گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واکانمان ئاماده بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین ریزه‌کانی خۆمان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه رێک بخه‌ین.
هه‌ر بۆیه کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبه‌که‌مان واته کۆنگره‌ی رێبه‌ری شه‌هید دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ژێر دروشمی هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا بڕیاڕ و راسپارده‌ی پێویستی به کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی تازه‌ی حیزبه‌که‌ماندا و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی کرده ئه‌رک له‌سه‌ریان.
هیوادارین به هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موومان بگه‌ینه رۆژی رزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئه‌و ئامانجه ره‌وایانه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین که ئێوه له پێناویان‌دا به‌ند کراون. بێ‌گومان خه‌بات و قوربانی دانی نه‌ته‌وه غه‌در لێ کراوه‌که‌مان و به تایبه‌ت به‌رخۆدانی ئێوه‌ی تێکۆشه‌ر بێ‌ئاکام نابێ و رووخانی کۆشکی سته‌م نزیک بۆته‌وه. به ئاواتی گه‌یشتن به‌و ئامانج و قۆناغه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
سڵاو له خۆڕاگری و قاره‌مانیه‌تیتان
بژی کورد و بژی کوردستان
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران