کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فۆربێس: ڕۆژئاوا دەبێ لە بەرانبەر باڵە تێرۆریستییەکانی ئێراندا یەکگرتوو بێت

16:38 - 21 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: دوای ڕاگەیاندنی ستراتیژی نوێی ترامپ لە بەرانبەر ئێراندا، سەرمایەدانەرانی ڕۆژئاوایی بەرنامە ئابوورییەکانی خۆیان لە بیاڤی ئێراندا هەڵپسارد.

فۆربێس ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە باسی ستراتیژی نوێی ترامپی لە بەرانبەر ئێراندا کردووە و لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئێران لە نەبوونی ئوباما و سیاسەتی نەرمی ناوبراو، دوورکەوتنەوە لە ئورووپا هەست پێ دەکات و لە کاتێکدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ستراتیژی خۆی لە بەرانبەر ئێراندا جێبەجێ دەکات ئێران بە شێوەی سەرلێشێواوی لە دوای ڕێگاچارەیە.

لەو ڕاپۆرتەدا باس لە هەوڵە شکست خواردووەکانی ڕێژیمی ئێران دەکات، کە لە هەوڵ دایە شیرکەتە ئورووپاییەکان بۆ بازاڕی ئێران ڕاکێشێت.

هەروەها باس لەوە کراوە، کە حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران پێشتر هەوڵی دابوو کە لە کەلێنی نێوان واشنتۆن و برۆکسێل کەڵک وەربگرێت و ئورووپا تووشی گرێبەستی ئابووری بکات.

لەو راپۆرتەدا باس لەوەش کراوە ماکرۆن سەرکۆماری فەڕانسە و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و شیرکەتی نەوتی تۆتاڵ لە سەر ئەساسی پابەندیی تەواو بە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا دەرخەری ئەوەیە کە ئورووپا لە ڕێژیمی ئێران دوور کەوتووەتەوە.

ماکرۆن پێشتر باسی لەوە کردبوو، کە لە بەرانبەر مووشەکە بالستیکییەکانی ڕێژیمی ئێران و دزەکردنی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەڵوێستێکی توندی دەبێت.

لەو پێوەندییەدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە پێشێل کردنی بەردەوامی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت لە لایەن ئێرانەوە قەبووڵ ناکرێت.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە هەوڵەکانی ئێران بۆ کەلێن خستنە ناو ئامریکا و ئورووپا خیاڵێکی خاو نییە و بە کردەوەش جێبەجێی دەکات.