کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتیی حیزب بەشداریی لە چلەی مام جەلال لە زانکۆی کۆیە کرد

15:52 - 22 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی سکرتێری گشتیی حیزب بەشدارییان لە رێورەسمی چلەی مام جەلال لە زانکۆی کۆیەدا کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی بەرامبەر لەگەڵ ١٢ی نۆڤامبری ٢٠١٧ی زایینی، رێورەسمێک بۆ چلەی مام جەلال لە زانکۆی کۆیە گیرا. ئەو رێورەسمە لە لایەن سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو.

وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزب لەو رێورەسمەدا بەشدار بوون.

لەو رێورەسمەدا پرۆفیسۆر وەلید سەرۆکی زانکۆی کۆیە و بەڕێز رابەری سەید برایم، بەرپرسی مەڵبەندی یەکیەتیی نیشتمانی لە کۆیە و بەڕێز شیخ سەلاح سەبارەت بە کەسایەتیی مام جەلال قسەیان کرد.

لەو رێورسەمی چلەیەدا چەند کورتە ڤیدیۆش نمایش کران کە رۆڵی خوالێخۆشبوو مام جەلالیان لە دامەزرانی زانکۆی کۆیە بۆ بەشداران نیشان دا.