کوردستان میدیا: دەوڵەتی فەڕانسه داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە پێویستە دەستێوەردان لە کاروباری لوبناندا نەکات بۆ ئەوەیکە سەقامگیری له ناوچەکەدا مسۆگەر بێت.
رۆمین نادال وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسه لە پرێس کۆنفڕانسێکدا باسی لەوە کردووە هیوادارین هەموو ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان لە لوبناندا هەیە واز لە لوبنان بهێنن و ڕێگا بکەنەوە بۆ ئەو سیاسییانەی لە وڵاتەکەدا هەن تاکوو بتوانن بەتەواوەتی بەرپرسیارێتییەکانیان ئەنجام بدەن.
نادال هەروەها باسی لەوە کردووە سەعد حەریری داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە دەست لە کاروباری ناوخۆی لوبنان و دراوسێکانی وەرنەدات، چونکە ئەوه مەرجێکی گرینگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.
هەروەها ئێگێنس ڕۆماتێت ئێسپان یەکێکی دیکە لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: دەستێوەرداننەکردنی تاران لە کاروباری نیوخۆیی لوبنان هۆکاری سەقامگیری ناوچە دەبێت و ڕوو لە سەرانی کۆماری ئیسلامی وتوویەتی: هۆکاری سەرەکی بۆ سەقامگیری ناوچە بریتییە لە دەستێوەردان نەکردنی ئێوە لە لوبنان.
لەلایەکی دیکەشەوە ژان ئیۆ لودێریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لە پەراوێزی دانیشتنی بروکسێل داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی لوبنان دا نەکات.
سوودمهندى یهكهم له چارهسهرنهكردنى قهیرانى لوبنان، ڕێژیمى ئێرانه و كێشهى دهسهڵات له لوبنان ههلێكه بۆ فراوانكردنى هێژموونى خۆی له ناوچهى ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
له دواى كهوتنى مووسڵ و حهلهب له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، ڕێژیمی ئێران به بیانووى شهڕى داعش دهستی به فراوانكردنى هێژموونى خۆى لە ناوچەدا کردووە وهێزهكانى ڕاستهوخۆ بۆ عێراق و سووریه ناردووە.