کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەسعوود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە

14:45 - 23 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ كه‌سوكارى قوربانیانی بومەلەرزەی شارەکانی کوردستان بڵاو کردەوە.

مه‌سعود بارزانى ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە پەیامێکدا به‌ بۆنه‌ى گيان له‌ده‌ستدانى سه‌دان هاووڵاتى له‌ ئه‌نجامى ڕوودانى بوومه‌له‌رزه په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييه‌كان كرد.

له‌م په‌يامه‌دا هاتووە: بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.

بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاودەردی و هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان و پارێزگاكانی هەڵەبجە، كرماشان، ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاو دەربڕی و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە خواست.