کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له کۆبوونه‌وه‌ی جیمس مۆر به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکرات له رۆژئاوای کانادا، له کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز جیمس مۆر وه‌زیری که‌له‌پوور و زمانه فه‌رمییه‌کانی کانادا به‌شداریی کرد و له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی شی کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی حکوومه‌تی کانادا له‌مه‌ڕ پچڕانی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران و به‌رنامه و پلانه‌کانی خزمه‌تگۆزاریی حکوومه‌تی کانادا له‌و هه‌رێمه، واته هه‌رێمی برتیش کلۆمبیا، پێک هات بوو.
مۆر، له هه‌ر دوو بواردا بۆ به‌شدار بوان قسه‌ی کرد و له‌مه‌ڕ به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌ته‌که‌ی بۆ گوشار خستنه سه‌ر رێژیمی کۆماری ئیسلامی پێداگریی کرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی وڵاته‌که‌ی بۆ مافخوازان و دێمۆکراسیخوازانی ئێرانی‌دا کرده‌وه.
شاندی حیزبی دێمۆکراتیش له‌و کۆبوونه‌وه‌دا پشتیوانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانی ئێرانی له‌و هه‌ڵویسته‌ی ده‌وڵه‌تی کانادا ده‌ربڕی و داوای کرد که کانادا هه‌وڵی پتر بۆ گۆشه‌گیر کردنی رێژیم بدا و پشتی ئوپۆزسیۆنی دێمۆکراتیک و مافخوازی ئێران بگرێ. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شاندی حیزب له‌لایه‌ن مۆره‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.